گیرانى نووسه‌ر و چالاکێکى مه‌ده‌نى کورد
عه‌لى مه‌حمودى چالاکى کۆمه‌لایه‌تى و نووسه‌ر و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌ده‌بی مه‌ریوان گیرا.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى (تغییر براى برابرى)، عه‌لى مه‌حموودى سه‌عات دوازده‌ى نیوه‌رۆى
رۆژى ره‌زبه‌ر له مه‌یدانى سه‌ربازى شارى مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه گیرا هاوکات هێرش کرایه سه‌ر ماڵ و دوکانه‌که‌ى ته‌واوى که‌ل و په‌ل و به‌ڵگه و کۆمپیوتێر، کتێب و ده‌سنووسه‌کانیان برد. له‌و پشکنینه‌دا که نزیک به ١٠ سه‌عاتى خایاند، که‌ل و په‌لى هاوسه‌رى ناوبراو به ناوى په‌روین زه‌بیحى چالاکى ژنان و مندالان له کوردستان و ئه‌ندامى که‌مپه‌ینى یه‌ک ملوێن ئیمزا ده‌ستى به سه‌ردا گیرا.
خانه‌واده‌ى عه‌لى مه‌حموودى تا ئێستێ نه‌یانتوانیوه سه‌باره‌ت به ناوبراو هیچ زانیاریێک به ده‌ست بێنن و له نیگه‌رانى و ترس‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به ووته‌ى خانه‌واده‌ى ناوبراو تۆمه‌تى دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ى لایه‌نگرى له هێزه کوردستانیه‌کان خراوه‌ته پاڵى.