دادگوسته‌رى رژیم له تاران حوکمى ئ٠Žعدامى بۆ سێ که‌س له گیراوه‌کانى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه ده‌رکرد
به‌رپرسێکى دادگوسته‌رى رژیم له تاران رۆژى شه‌ممه ١٨ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨، گووتوویه‌تى که سێ که‌س له تۆمه‌تبارانى رووداوه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى حوکمى ئێعدام‌یان بۆ ده‌رچووه.
بشیرى راد به‌رێوه‌به‌رى پێوه‌ندیه گشتیه‌کانى دادگوسته‌رى رژیم له تاران به هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیسناى گووت، (م.ز) و (الف.پ) به تۆمه‌تى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پاشایه‌تى ئێران و (ن.ع) به تاوانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران حوکمى ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پا، ده‌کرێ له دیوانى به‌رزى رژیم پێداچوونه‌وه به‌و حوکمانه‌دا بکرێ.
له هه‌مانکاتدا کۆمیته‌ى ر٠اپۆرتدهرانى مافى مرۆڤ رایگه‌یاند که هیچ کام له تۆمه‌تبارانى کۆبوونه‌وه‌کانى دووهه‌م و سێهه‌مى دادگاییه‌کان، رێى هه‌ڵبژاردنى پارێزه‌ریان نه‌دراوه و له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه پارێزه‌ریان بۆ دیارى کراوه.
به پێى گووته‌ى به‌رپرسانى ده‌زگاى قه‌زایى رژیم له رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌دا نزیک به ٤٠ ٠ ٠ هه‌زار که‌س گیراون. تا ئێستێ پێنج کۆبوونه‌وه‌ى دادگایی ١٠ ٠ که‌سیان به‌رێوه‌چووه.
به پێى هه‌واڵه‌کان له نار٠هزایهتیهکانى ئه‌م دواییه له ئێران زیاتر له ٧٢ که‌س کوژراون.