بێهنود شوجاعى له سێداره درا
بێهنود شوجاعى لاوێکى ئێرانى که زیاتر له چوار ساڵ پێش ئێستا و له ته‌مه‌نى ١٧ ساڵى تووشى کوشتن هاتبوو، له به‌ره به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٩ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨، له زیندانى ئه‌وین له قه‌ناره درا.
ناوبراو له گه‌لاوێژى ١٣٨٤ به تۆمه‌تى کوشتن له شهر٠ى به کۆمه‌ڵدا گیرا نێردرایه کانوونى چاکسازى و په‌روه‌رده‌ى تاران. به‌لام له رێبه‌ندانى هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن لقى ٧٤ى دادگاى سزاکانى ئوستانى تارانه‌وه به ئێعدام مه‌حکوم بوو.
حوکمى بێهنود شوجاعى پێشتر چه‌ند جارێک پێى راگه‌یێندرابوو به‌لام به‌رێوه‌بردنى ئه‌و حوکمه هه‌ر جاره‌و به هۆیێک به‌تایبه‌ت نار٠هزایهتى پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ، دوا ده‌خرا. سێ شه‌ممه‌ى رابردوو محه‌ممه‌دى مسته‌فایى پارێزه‌رى ناوبراو دیسان هه‌واڵى راگه‌یاندنى ئه‌و حوکمه‌ى دا.