ووریایی کلینتۆن به رژیمى ئێران
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له له‌نده‌ن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رۆژى یه‌کشه‌ممه داواى له رژیمى ئێران کرد به په‌له کرده‌وه به به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى سه‌باره‌ت
به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی بکا و ووریایی دا کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌میشه چاوه‌رێ نابێ.
هیلارى کلینتۆن که بۆ ووتووێژ سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی رژیمى تاران سه‌ردانى له‌نده‌نى کردبوو، له دواى ووتووێژ له‌گه‌ڵ دیوید میلیبه‌ند هاوتا به‌ریتانیاییه‌که‌ى له کونفرانسێکى چاپه‌مه‌نی دا رووى ده‌مى له رژیم کرد و گووتى: قسه کردن ته‌واو نیه.
ناوبراو پێشتر ووتبووى که رژیمى تاران ده‌بێ رووى ته‌واوى به‌رنامه ناوکه‌ییه‌کانى بۆ پشکێنه‌رانى ناوه‌ند بکاته‌وه. ئه‌و رژیمه ده‌بێ به کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی نیشان بدا چی ده‌کا.
بر٠یار وایه کلینتۆن رۆژى سێ شه‌ممه چاوى به دیمیترى مدودف سه‌رۆک کۆمارى روسیه و سرگئى لاوروف هاوتا روسه‌که‌ى بکه‌وێ و ده‌گووترێ کێشه‌ى رژیمى تاران له باسه گرینگه‌کانى ووتووێژه‌کانیان ده‌بێ.