گیرانى ١١ هاووه‌لاتى کورد
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا ١١ هاووه‌لاتى کورد له کامیاران و دێ کانى ده‌ورووبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه گیراون.
به پێى هه‌واڵ له ئیدامه‌ى شه‌پۆلى گرتنى هاووهلاتیانى کورد له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا ١١ هاووه‌لاتى کورد له شارى کارمیاران و دێ کانى ده‌ورووبه‌ر گیران.
له چوارچێوه‌ى ئه‌و فشارانه‌ى هێزه‌کانى سوپاى پاسداران به گه‌مارۆدانى دێکانى ده‌ورووبه‌رى کوێستانى شاهۆ ١٠ که‌س له خه‌ڵکى ئه‌و دێهاتانهیان گرتووه.
ناونیشانى ئه‌و که‌سانه به‌م جۆره‌یه:
موختار جه‌واهیرى، که‌ریم باقرى، جه‌بار جه‌واهیرى، مه‌نسور ره‌حمانى، ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى، شۆرش ره‌حمانى، عه‌لى ره‌حمانى، ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى، محه‌ممه‌د ره‌حمانى و که‌سێکى دیکه که خه‌ڵکى دێى میسوراب که تا ئێستا ناونیشانى دیار نیه.
وه‌ک ده‌گووترێ هێزه نیزامیهکانى سوپا به هێرش بۆ سه‌ر ماڵى ئه‌و که‌سانه له‌گه‌ڵ لێدان و ئازاردانێکى زۆر ماڵه‌کانیان پشکنیون.
له‌لایێکى دیکه‌وه و له شارى کامیاران هونه‌رمه‌ندێکى کورد به ناوى شه‌مسولا ره‌حمانى له دواى ئه‌وه‌ى که له‌لایه‌ن ستادى هه‌واڵگرى ئیتلاعاته‌وه بانگکرابوو، گیرا و بۆ جێگهیێکى نادیار گوازرایه‌وه.