ئه‌مریکا: ئێران ده‌رفه‌تێکى له‌وه باشتر بۆ باشتر کردنى پێوهندیهکانى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی نابێته‌وه
هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌ڵێ: ئێران هیچکات ده‌رفه‌تێکى باشتر له‌وه‌ى ئێستاى بۆ باش کردنى پێوهندیهکانى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌ڵناکه‌وێ.
ناوبراو رۆژى یه‌کشه‌ممه له له‌نده‌ن له کونفرانسێکى هه‌واڵده‌رى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دیوید میلیبه‌ند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هه‌روه‌ها گووتى کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ بینینى پێبه‌ند بوونى ئێران به به‌ڵێنه‌کانى، بۆ هه‌میشه خۆر٠اناگرێ.
وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ته‌ئکیدیان کرده‌وه که له‌گه‌ڵ بوونى ووتووێژى ناوکه‌یی، مه‌سه‌له‌ى مافى مرۆڤ له ئێرانیش له به‌رچاوه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ته‌ئکیدى کرده‌وه وهلاتهکهى له دیارى کردنى ده‌وڵه‌تى ئێران‌دا ده‌ورى نیه، به‌لام پشتیوانى له مافه بنهر٠هتیهکانى خه‌ڵکى ئێران ده‌کا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاش دادگاییه نمایشیهکانى له ئێران به هۆى نار٠هحهتى و دڵگرانى خه‌ڵکى ئێران له رژیم زانى.
کلینتۆن گووتى: ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى نار٠هزایهتیانى ئێران له نزیکه‌وه چاودێرى ده‌که‌ن و پشتیوانى له‌و رێگه‌ى که خه‌ڵکى ئێران داواى ده‌که‌ن و مه‌ترسی گه‌وره‌ى قه‌بووڵ ده‌که‌ن، پشتیوانى ده‌کا.