جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گه‌وره‌ترین مانۆر٠ى سه‌ربازى هاوبه‌شى ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌ستى پێ کرد

گه‌وره‌ترین مانۆر٠ى سه‌ربازى هاوبه‌شى ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌ستى پێ کرد

هه‌واڵده‌رى ریانووستى، به‌و جۆره‌ى پێگه‌ى ئینترنێتى Newsru ئیسرائیل رایگه‌یاند، رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢١ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ له‌ خاکى ئیسرائیلدا و له‌ چوارچێوه‌ى مانۆر٠ێکى هاوبه‌شى ئه‌مریکا _ ئیسرائیل

له‌ ژێر ناوى (کوبرا ـ ٢٠ ٠ ٩) ده‌ستى پێ کرد. هه‌ر دوو هێز مه‌شقێک ده‌که‌ن که‌ به‌ پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ وا نیشان ده‌درێ که‌ ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێران، سوریه‌، لوبنان و نه‌وارى غه‌زه‌وه‌ هێرشى مووشه‌کى ده‌کرێته‌ سه‌ر.
به‌شى دیفاعى دژه‌ مووشه‌کى که‌ پێک هاتوون له‌ (هتص ـ ٢) و (پاتریوت ـ٣)، سیستومه‌کانى Aegis و THAAD و هه‌روه‌ها رادارى FBX-T که‌ ساڵى رابردوو له‌ ده‌شتى نگیف جێگیر کراوه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ به‌شه‌کانى سیستومى ماهواره‌ى ووریایی ده‌رى یه‌که‌مى هاویشتنى مووشه‌کى ئه‌مریکا ده‌زانرێ، له‌و مانۆره‌دا به‌شداریان پێ ده‌کرێ.
له‌و مانۆر٠ه‌دا هێزه‌ هه‌وایی ئیسرائیل، ناوه‌ندى دیفاعى دژه‌ مووشه‌ک و ١٥ که‌شتى هێزى ده‌ریایی ئه‌مریکا به‌شدار ده‌بن. ده‌یان فرۆکه‌ى بارهه‌ڵگر حه‌وتووى رابردوو پێشکه‌وتووترین که‌ل و په‌لیان گواسته‌وه‌ بۆ پێگه‌کانى ئیسرائیل.
ئه‌و مانۆره‌ له‌ ده‌شتى نگیف به‌رێوه‌ ده‌چێ و دوو حه‌وتووش به‌رده‌وام ده‌بێ. فه‌رمانده‌یی ئه‌و مانۆره‌ له‌ ئه‌ستۆى ژنراڵ (دورون گاویش) فه‌رمانده‌ى هێزى دژه‌ هه‌وایی ئه‌رته‌شى ئیسرائیله‌، که‌ کاره‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى ئیسرائیل ـ ئه‌مریکا له‌ ئیسرائیل و ناوه‌ندى دیفاعى مووشه‌کى ئه‌مریکا له‌ ئیشتوتگارتى ئاڵمان هاوئاهه‌نگ ده‌کا.
مانۆرى (کوبرا ـ ٢٠ ٠ ٩) به‌ربلاوترین مانۆرى هاوبه‌شى ئه‌مریکا ـ ئیسرائیل ده‌بێ و له‌ دوو حه‌وتووى داهاتوودا له‌ ئیسرائیلدا باشترین سیستومى دیفاعى مووشه‌کى به‌ کار ده‌هێندرێ.

15 سال و 1 ماه و 8 روز و 10 ساعت و 47 دقیقه پیش از این

گه‌وره‌ترین مانۆر٠ى سه‌ربازى هاوبه‌شى ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌ستى پێ کرد

گه‌وره‌ترین مانۆر٠ى سه‌ربازى هاوبه‌شى ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌ستى پێ کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن