لێکدانه‌وه‌ى (جۆر و شێوه‌ى فشار)بۆ سه‌ر رژیم له سه‌فه‌رى کلینتۆن بۆ مسکۆ
به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌ڵێ که هیلارى کلینتۆن وابر٠یاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه له‌باره‌ى (جۆر و شێوه‌ى فشاره‌کان)
که روسیه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانى به سه‌ر رژیمى ئێرانى بسه‌پێنێ، له‌وانه ئابڵوقه‌ى زیاتر، ووتووێژ بکا.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکاییه که نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێ به هه‌واڵنێرانى گووت که ئابڵوقه‌ى زیاترى ئێران به‌شێکه له فشاره دیاره‌کان که کلینتۆن له سه‌ردانى بۆ روسیه له‌گه‌ڵ رێبه‌رانى ئه‌و وه‌لاته له‌باره‌یانه‌وه ووتووێژ ده‌کا.
ناکۆکی له سه‌ر چالاکى ناوکه‌یی کوره‌ى باکوور، شێوه‌ى که‌م کردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کانى ئه‌مریکا و روسیه، و هه‌روه‌ها هاوکاریه‌کانى واشینگتۆن و مسکۆ له‌بارى دیفاعى مووشه‌کى له مه‌سه‌له‌کانى ترن که هه‌یئه‌ته‌کانى ئه‌مریکا و روسیه باسى لێوه ده‌که‌ن.