جۆرج بووش رژیمى ئێران و سوریه‌ى به پشتیوانى له ترۆریسم تاوانبار کرد
رۆژى سێ شه‌ممه ٢ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ٢٣ى سیپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، جۆرج بووش سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له ئاخرین ووتارى خۆى له کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، جارێکى دیکه رژیمى ئێران و سوریه‌ى به پشتیوانى له ترۆریسم تاوانبار کرد.
بووش له قسه‌کانى دا ته‌ئیدى کرده‌وه: چه‌ند رژیمێک وه‌ک رژیمى ئێران و سوریه به‌رده‌وامن له پشتیوانى کردنى ترۆریسم.
ناوبراو زیادى کرد: ژماره‌ى رژیمه‌کانى پشتیوانى ترۆریسم که‌م بوونه‌ته‌وه و ترۆریسم له جیهاندا زیاتر گۆشه‌گیر بوون.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا گووتى: له ماوه‌ى ٧ ساڵى ر٠ابردوودا رژیمه‌کانى ئه‌فغانستان و عێراق که پشتیوانى ترۆریسم بوون ئێستا له به‌ره‌ى به‌ره‌نگارى ترۆردان.
بووش هه‌روه‌ها گووتى: عه‌ره‌بستان و پاکستانیش هه‌ڵسوراوانه له به‌رنگارى ترۆردان و وه‌لاتى لیبى یش ترۆریسمى مه‌حکوم کردوه گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی خۆى ر٠اگرتووه.