هێزه‌کانى ئه‌مریکا که‌شتیێکى رژیمیان که هه‌ڵگرى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بوو راگرت
ماڵپهر٠ى ئاینده نیوز له تاران، هێزه ئه‌مریکاییه‌کانى جێگیر له که‌نداوى سوئز که‌ل و په‌لى سه‌ربازى که له رێگه‌ى که‌شتیێکى ئاڵمانى له ئێرانه‌وه بۆ سوریه ده‌گوازرایه‌وه له سه‌ره‌تاى مانگى ئوکتۆبردا ر٠اگرت.
به پێى ر٠اپۆرتى رۆژنامه‌ى ئیشپیگل، چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى که گولله‌ى ٧,٦٢ میلیمترى بۆ کلاشینکۆف بوون، گومانى ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێ بۆ به‌کارهێنانى هێزه‌کانى سوریه یان حیزبولا بێ. هێزه‌کانى ئه‌مریکا ئه‌و باره‌یان له که‌شتى هانسا ئیندیا دۆزیوه‌ته‌وه که سه‌ر به شیرکه‌تێکى ئاڵمانى که له هامبورگه به ناوى Blumberg & Leonhardt .
به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته، هێزه‌کانى ئه‌مریکا گووتوویانه ئه‌و که‌شتیه بر٠یارنامهى ١٧٤٧ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانى پێشێل کردوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و شیرکه‌ته ئاڵمانیه گووتوویه‌تى: که‌شتیێک که له‌لایه‌ن دوو ناوى شهر٠کهرى ئه‌مریکاوه ده‌ستى به سه‌ردا گیراوه، له‌لایه‌ن شیرکه‌تى که‌شتیوانى رژیمى ئێرانه‌وه به کرێ گیراوه.
له دواى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئاڵمان هاته مه‌سه‌له‌که‌وه، هێزه‌کانى ئه‌مریکا هێشتیان که‌شتیه‌که قه‌راغ بگرێ به‌لام باره‌که‌ى هه‌ر به ده‌ست به‌سه‌رداگیراوى ده‌مێنێته‌وه.