بانگکردن و لێپرسینه‌وه له مندالانى چالاکێکى مه‌ده‌نى
رۆژى شه‌ممه ١٨ى ره‌زبه‌ر هێزه‌کانى ئیتلاعاتى سوپاى پاسدارانى رژیم به بانگکردنى سرور و سروه محه‌ممه‌دى، دوو منداڵى غه‌فوور محه‌ممه‌دى چالاکى مه‌ده‌نى کورد، بۆ ماوه‌ى شه‌ش سه‌عات لێپرسینه‌وه‌یان لێ کردن.
به پێى هه‌واڵ ئه‌وه له کاتێکدایه که که‌ژاڵ شێخ محه‌ممه‌دى هاوسه‌رى ئه‌و چالاکه ١٢ رۆژه له زیندانى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم دایه و تا ئێستاش ته‌نیا جارێک رێگه‌ى چاوپێکه‌وتنیان داوه.
شایانى باسه غه‌فوور محه‌ممه‌دى که‌متر له دوو ساڵه له ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ژی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ى مافى مانه‌وه‌یان له وه‌لاتى سوئید وه‌رگرت له کاتى سه‌فه‌ردا به چه‌ند هۆى نادیار پاسپۆرته‌که‌ى لێ وه‌رگیرا و گیرا و لێکۆلێنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کرا.