جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان: هه‌لاتنى بێ وێنه‌ى هه‌واڵنێران له‌ ئێران

رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان: هه‌لاتنى بێ وێنه‌ى هه‌واڵنێران له‌ ئێران

رادوێ ئاڵمان، هه‌ڵسووکه‌وتى زبرى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ راگه‌یێنه‌کان، بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ژورنالیسته‌ ره‌خنه‌گره‌کان ده‌رووێک جوێ له‌ چوونه‌ده‌ر له‌ وه‌لاته‌که‌یان نه‌بێ.

رێکخراوى ر٠اپۆرتده‌رانى بێ سنوور و لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ نار٠ه‌زایه‌تیان ده‌ربر٠یوه‌.
رێکخراوى ر٠اپۆرتده‌رانى بێ سنوور رایگه‌یاندوه‌ که‌ شه‌پۆلى ئێستاى هه‌واڵنێران، وێنه‌گران و وێبلاگنووسان که‌ به‌ هۆى هه‌ڵسوور٠ان وه‌لاته‌که‌یان جێهێشتووه‌ و یان مه‌به‌ستى به‌جێ هێشتنیان هه‌یه‌، له‌ شۆرشى گه‌لانى ئێران له‌ ساڵى ١٣٥٧ تا ئێستا بێ وێنه‌ بووه‌.
له‌ ر٠اپۆرتى ئه‌و رێکخراوه‌دا هاتووه‌ که‌ ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد ده‌یهه‌وێ، به‌ به‌دواداچوون، گرتن و زیندانى کردنى ژورنالیسته‌کانى نه‌یار، رێگه‌ له‌ چالاکیه‌کانیان بگرێ.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى ئازاد کردنى ژورنالیسته‌کان ده‌کا
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ر له‌و باره‌وه‌ ده‌دوێ داواى له‌ رژیمى ئێران ده‌کا که‌ هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ئازاد بکا که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌ وه‌لاتدا گیراون.
هاینس پاتسل سکرتێرى گشتى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌ ووتووێژێکى چاپه‌مه‌نى دا له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێ: ماوه‌یێکى زۆره‌ هه‌ل و مه‌رجى سیاسى له‌ ئێران ئێمه‌ى نیگه‌ران کردوه‌. هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى و رووداوه‌کانى دوای ئه‌و بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى مافى مرۆڤ له‌ ئێرانزیاتر له‌ جاران پێشێل بێ.
سکرتێرى ناتۆ له‌و باوه‌ر٠ه‌دایه‌ تا جێگیر بونى ئارامى و هه‌ل و مه‌رجى ئاسایی له‌ ئێران، که‌ تیایدا به‌لانى که‌مى مافى مه‌ده‌نى که‌سه‌کان له‌ به‌رچاو بگیرێ. هێشتا رێگه‌یێکى دوور و درێژ له‌ پێش دایه‌.

15 سال و 1 ماه و 7 روز و 7 ساعت و 13 دقیقه پیش از این

رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان: هه‌لاتنى بێ وێنه‌ى هه‌واڵنێران له‌ ئێران

رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان: هه‌لاتنى بێ وێنه‌ى هه‌واڵنێران له‌ ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن