شه‌ش که‌س که دوانیان ژن بوون له ئه‌هواز له سێداره دران
ده‌زگاى قه‌زایی رژیم له کردهوهیێکى جینایه‌تکارانه‌دا شه‌ش زیندانى که دوانیان ژن بوون، له گرتووخانه‌ى کارونى ئه‌هواز له سێداره‌دا.
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى که‌یهان له‌و باره‌وه ده‌ڵێ، به مه‌به‌ستى خه‌باتى لێبر٠اوانه له‌گه‌ڵ تاوانباران، له‌م حه‌وتووه‌دا حوکمى شه‌ش که‌س له ئوستانى خوزستان به‌رێوه‌چوو. به پێى ر٠اپۆرتى پێوه‌ندیه گشتیه‌کانى دادگوسته‌رى ئوستانى خوزستان، له به‌ره‌به‌یانى ١٤ى ره‌زبه‌ر دا حوکمى ئێعدامى عه‌بدولا ج، خه‌دیجه ج و به‌ره‌به‌یانى ١٦ى ره‌زبه‌ر حوکمى ئێعدامى عداى ب به هۆى قاچاخى مادده هۆشبه‌ره‌کان له لقى چوارى دادگاى ئه‌هواز به ئێعدام مه‌حکوم بوو، به‌رێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها حوکمى تۆڵه له که‌ریم ع له ١٤ى ره‌زبه‌ر له زیندانى کارون به‌رێوه‌چوو. هه‌موو ئه‌و مه‌حکومانه له زیندانى کارون له سێداره دران.