کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتى له زانستگاى ئازادى تاران توند و تیژى لێکه‌وته‌وه
چالاکانى خوێندکارى ده‌ڵه‌ن: کۆبوونه‌وه‌ى هێمنانه‌ى خوێندکارانى کۆلیژى فه‌نى، زانستگاى ئازاد لقى (ناوه‌ندى تاران) رۆژى شه‌ممه ٢١ى ره‌زبه‌ر به هێرشى هێزه‌کانى به‌سیج توند و تێژى لێکه‌وته‌وه.
چالاکێکى خوێندکارى زانستگاى ئازادى لقى ناوه‌ندى تاران به رادوێ فه‌رداى گووتووه: هێزه‌کانى به‌سیج رۆژى شه‌ممه به گازى بیبار و گازى فرمێسک رێژ هێرشیان کرده سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ى هێمنانه‌ى خوێندکارانى ئه‌و کۆلیژه و له ژماره‌یێک خوێندکاریان دا.
ئه‌و چالاکه که نه‌یویست ناوى بلاوبێته‌وه، زیادى کرد: ژماره‌یێک له هێزه‌کانى به‌سیج که زانستگاى ئه‌میر که‌بیر، عیلم و سه‌نعه‌ت و تاران به ئوتوبوس هێنایانن بۆ ئه‌م کۆلیژه نزیک به سه‌د که‌س ده‌بوون، به‌لام له دواى کۆتایی کلاسى ده‌رس نزیک به دوو هه‌زار خوێندکار له سه‌عاتى ١٢دا له حه‌وشه‌ى کۆلێژه‌که کۆبوونه‌وه.