نهخۆشخانهیێکى رژیم له یه‌مه‌ن داخرا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، رۆژى سێ شه‌ممه ٢١ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ نهخۆشخانهیێکى رژیمى ئێران له سه‌نعاى پێته‌ختى یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌کانى ئه‌و وه‌لاته‌وه داخرا.
به پێى ئه‌و راپۆرته کارمه‌ندانى ئه‌و نه‌خۆشخانه به‌وه تاوانبار کراون که کۆمه‌گ به هێزه تێکده‌ره‌کانى شیعه له باکوورى ئه‌و وه‌لاته ده‌که‌ن.
به پێى ئه‌و هه‌واڵده‌ریه هێزه‌کانى ئاسایشى یه‌مه‌ن گه‌مارۆى نه‌خۆشخانه‌که‌یان داوه و رێکهیان به هاتنه‌ژووره‌وه‌ى نه‌خۆشه‌کان نه‌داوه. وه‌ک ده‌گوترێ ئه‌و نه‌خۆشخانه ١٢٠ کارمه‌ندى هه‌یه که ٨ که‌سیان ئێرانین.
به‌رپرسانى یه‌مه‌نى ده‌ڵێن: به‌شێک له حکومه‌تى ئێران پشتیوانى له شه‌رخوازه شیعه‌کان ده‌که‌ن. رژیم هه‌رچه‌ند ئه‌و قسه‌ى ره‌ت کردۆته‌وه له هه‌مان کاتدا پشتیوانى له ئامانجى ئه‌و تاقمه تێکده‌ره ده‌که‌ن.