دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژماره‌یێک له‌ رێبه‌رانى باسک گیران

ژماره‌یێک له‌ رێبه‌رانى باسک گیران

به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى ئیسپانیا هه‌واڵى گیرانى لانى که‌م پێنج که‌س له‌ رێبه‌رانى پله‌به‌رزى ناوچه‌ جیاخوازه‌کانى باسکیان دا.
ئه‌و که‌سانه‌ له‌ ئه‌ندامانى گروپى ناقانوونى باتاسونان که‌ داواى سه‌ربه‌خۆیی

بۆ ناوچه‌ى باسکى ئیسپانیا ده‌که‌ن. ئارنالدو ئوتگى رێبه‌رى پێشووى ئه‌و گروپه‌ له‌ گیراوه‌کانه‌. ناوبراو له‌ شارى سبستیان گیرا.
ئوتگى پێشتریش به‌ تاوانى پشتیوانى له‌ ترۆریزم به‌ زیندان مه‌حکوم ببوو.
رافائل دیاز ئوزابیگا یه‌کێکى دیکه‌ له‌ رێبه‌ره‌ پله‌به‌رزه‌کانى سه‌ربه‌خۆخوازى باسکه‌ که‌ له‌ گیراوه‌کاندایه‌.
ده‌وڵه‌تى ئیسپانیا ساڵى ٢٠ ٠ ٣ گروپى باتاسوناى به‌ هۆى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ چریکه‌کانى جوداخوازى ئوتا، به‌ ناقانوونى راگه‌یاند.
وه‌ک ده‌گوترێ له‌ کاتى ده‌ست پێکردنى خه‌باتى ئوتا بۆ سه‌ربه‌خۆیی باسک نزیک به‌ ٨٢٠  هه‌زار که‌س کوژراون.
گرتنى رێبه‌رانى باتاسونا به‌ هۆى ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ گووته‌ى به‌رپرسانى دادوه‌رى ئه‌و گروپه‌ چالاکیى بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هێز و کارى رێکخستن ده‌ست پێ کردۆته‌وه‌. ده‌گووترێ ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه‌ چاوپێکه‌وتنى نهێنیان له‌ سه‌ره‌تاى ساڵدا بووه‌.

15 سال و 1 ماه و 10 روز و 4 ساعت و 26 دقیقه پیش از این

ژماره‌یێک له‌ رێبه‌رانى باسک گیران

ژماره‌یێک له‌ رێبه‌رانى باسک گیران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن