په‌سه‌ند کردنى گه‌لاڵه‌ى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به شیرکه‌ته چالاکه‌کان له به‌شى وزه‌ى رژیم
مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا رۆژى چوارشه‌ممه به په‌سه‌ند کردنى گه‌لاڵه‌یێک رێگه به ده‌وڵه‌ته ناوچه‌یی ویلایه‌تیه‌کان له ئه‌مریکا ده‌درێ که سه‌رمایه‌کانى خۆیان له‌و شیرکه‌ته نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى
له به‌شى وزه‌ى رژیمى ئێران‌دا سه‌رمایه‌گوزاریان کردوه، بێننه ده‌ر.
ئه‌و گه‌لاڵه‌یه به ٤١٤ ده‌نگى ئه‌رێ و ٦ ده‌نگى نا په‌سه‌ند کرا و بر٠یار وایه سه‌ناى ئه‌و وه‌لاته پێى دا بچێته‌وه.
بارنى فرانک سه‌رۆکى کۆمیته‌ى خزمه‌تگوزارى ماڵى مه‌جلیسى نوێنه‌ران، دارێژه‌رى ئه‌و گه‌لاڵه ده‌ڵێ: ئه‌م گه‌لاڵه ئابڵوقه‌ى نوێ ناسه‌پێنێ به سه‌ر ئێران‌دا. ناوبراو هه‌روه‌ها زیاد ده‌کا و ده‌ڵێ: ئامانجى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه ئه‌وه‌یه که روونى بکاته‌وه که ئه‌و ئه‌مریکاییانه‌ى به قوڵى نیگه‌رانى به‌رنامه ناوکه‌ییه‌کان و باره‌کانى دیکه‌ى ئێرانن، ده‌توانن له باره‌ى ئه‌و نیگه‌رانیانه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرن.
ئیریک بالسون ئه‌ندامى کۆماریخوازى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له‌و باره‌وه گووتى: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بتوانێ رژیمى ئێران گۆشه‌گیر و هێندێ له فشاره‌کان بسه‌پێنێ به سه‌ریدا، ده‌وڵه‌تى ئێران زیاتر وه‌لام ده‌رده‌بێ.
ئه‌و گه‌لاڵه په‌سه‌ند کراوه‌ى مه‌جلیسى نوێنه‌ران ته‌ئکید دکاته‌وه که ده‌وڵه‌تى فیدراڵ ناتوانێ رێگرى له هێنانه ده‌رى سه‌رمایه‌کانى ده‌وڵه‌تى ویلایه‌تیه‌کان بێ له رێکخراوه گه‌لێک بکا که بیست ملوێن دولار یان زیاتر له به‌شى پێشه‌سازى وزه‌ى ئێران‌دا سه‌رمایه‌گوزارى ده‌که‌ن.
به گووته‌ى چاودێران ئه‌و گه‌لاڵه‌یه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌گوزارى ده‌ره‌کى له پێشه‌سازى نه‌وت و گازى ئێران له‌گه‌ڵ کێشه‌ى نوێ بهرهور٠وو بێ.