چه‌ند مێرمنداڵى دیکه چاوه‌رێى ئێعدامن
محه‌ممه‌دى مسته‌فایی پارێزه‌رى مێرمندالانى مه‌حکوم به ئێعدام ده‌ڵێ: ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم له چه‌ند رۆژى داهاتوودا حوکمى ئێعدامى سێ مێرمنداڵى دیکه به‌رێوه ده‌بات.
وه‌ک ده‌گووترێ سه‌فه‌ر ئهنگوتى رۆژى ٢٩ى ره‌زبه‌ر له سێداره ده‌درێ، هه‌روه‌ها ده‌نگۆى ئه‌وه له ئارادایه که محه‌ممه‌د ره‌زا حه‌دادى و ئه‌میر ئهمرلاهى له حه‌وتووى داهاتوودا ئێعدام ده‌کرێن.
له‌لایێکى دیکه‌وه به‌همه‌ن سه‌لیمیان له ئیسفه‌هان، عه‌بباس حوسه‌ینى له مه‌شهه‌د، ره‌حیم ئه‌حمه‌دى و محه‌ممه‌د جاهدى له شیرازیش ئه‌و مێرمندالانهن که ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هه‌ر ئان ئێعدام بکرێن.