یادى ده‌سته‌یێک له شه‌هیدانى قاره‌مانى سازمانى خه‌بات له مانگى ره‌زبه‌ر، شه‌هیدانى کاروانى رێگه‌ى ئامانجى پیرۆز
سیامه‌ند
نووسین له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک ئاسانه، به‌لام نووسین له سه‌ر شه‌هیدان گه‌لێک سه‌خته، ئه‌گه‌ر بگونجایه و به بێ وه‌فایی به شه‌هیدانى سوور خه‌لاتى گه‌ل نه‌ژمێردرایه، له به‌ر سه‌ختى و گرانیه‌که‌ى ده‌بوو باسى شه‌هیدان نه‌نووسین و نه‌که‌ین.
به‌تایبه‌ت بۆ من زۆر سه‌خته کاتێک له سه‌ر شه‌هیدانى دڵ به‌رین و به‌ووره و خوێن شیرین و رۆح سووکى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ده‌نووسم. ئه‌ویش باسى شه‌هیدانێک که هه‌ر کامیان چه‌ندین ساڵ له یه‌ک بنکه و له سه‌ر یه‌ک سفره و زۆر جاریش له شارخ و پێ ده‌شتى نیشتمانى ره‌نگین پێکه‌وه بووین و ده‌یان بیره‌وه‌رى تاڵ و شیرین، سه‌رکه‌وتن، شکست و برسیه‌تى و توونیه‌تیمان پێکه‌وه بووین.
باسى هه‌رکام له‌و قاره‌مانانه بروسکه به دڵدا دێنێ و به یادکردنه‌وه‌یان تاسه ده‌مباته‌وه و زۆرجار بێ ئه‌وه‌ى ئاگام له خۆم بێ، فرمێسکم دهر٠ژێ٠Žنه سه‌ر لاپهر٠ه کاغه‌زى به‌ر ده‌ستم. به‌راستى ناحه‌قم نیه که حه‌سره‌ت بخۆم و هه‌نیسک بده‌م و فرمێسک بر٠ێژم بۆ هاورێیان و هه‌ڤالانى شه‌هیدم ئه‌و هاورییانه‌ى که راز و نیازم له‌گه‌ڵ ده‌کردن و زۆرجار سفره‌ى دڵم بۆ ده‌کردنه‌وه‌و له غه‌م و په‌ژاره‌دا هاوبه‌ش بووین و له کاتى ناخۆشیدا دڵیان ده‌دامه‌وه و دڵم ده‌دانه‌وه.
باسى کاک تۆفیقى که‌ریم پوور، هاور٠ێى رووسوور و دڵسۆزم، پشت و په‌نا و یارى به‌وه‌فا و وره به‌رز و پێشر٠هوى رێگاى سه‌خت، که له دواساته‌کانى ژیانیدا به وه‌سیه‌ت و په‌یامى پر٠ له ماناى ئه‌رکى سه‌رشانى قورس‌تر کردم و زیاترى هان دام له سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێ به‌رده‌وام بم له سه‌ر رێبازى پیرۆزى شه‌هیدان و سازمانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان، یا شه‌هید کاک محه‌ممه‌د نانه‌وا دڵسۆزى سازمانى خه‌بات و یارى ده‌م به پێکه‌نین و شۆرشگێر٠، هه‌ڤاڵى رۆژه سه‌خت و چاره‌نووس سازه‌کان، ئه‌و شه‌هیده به‌نرخه‌ى گیانى فیداى سازمان و به وه‌فایى رێبازى پیرۆزى کرد، هه‌روه‌ها شه‌هیدى قاره‌مان و به جه‌رگ و چاونه‌ترس شه‌هید کاک عه‌تا قادرى ناسراو به عه‌تا سنه‌یی، ئه‌و شه‌هیده به‌نرخه‌ى که له زیندانه‌کانى رژیمدا نمونه‌ى مقاومه‌ت و خۆراگرى و نه‌به‌ردى بوو، سه‌رمه‌شقى هه‌موو زیندانیه سیاسیه‌کانى ساڵه‌کانى ١٣٧٢ و ١٣٧٣، که‌م که‌س هه‌یه که شه‌هید عه‌تاى له زیندانه‌کانى رژیم له سنه دیبێ و له ئازایی و به‌جه‌رگى ئه‌و رۆڵه به‌نرخه‌ى سازمان سه‌رى سوور٠ نه‌مابێ.
کاک شه‌هید حسین که‌ریمى کادرى دڵسۆزى راگه‌یاندن و بلاوکردنه‌وه‌ى سازمان، پێشمه‌رگه‌ى هێمن و ره‌وشت به‌رز، فه‌رمانده و قاره‌مانى به جه‌رگ، که هه‌موو کات یادى هه‌وێنى مقاومه‌ت و خۆراگریه.
شه‌هید کاک ئه‌بووبه‌کر چه‌کوشه‌یی تێکۆشه‌ر و فیداکار و ماندوویى نه‌ناس و نه‌به‌ز له مه‌یدانى پاراستنى سازمان له ده‌ست چاوچنۆکان و خائینان. شه‌هید کاک محه‌ممه‌د هه‌نداوه‌یی، نمونه‌ى به‌جه‌رگى و نه‌ترسى له کاته ئاساییه‌کاندا له دواى ریز بوو، له کاته حه‌سته‌مه‌کاندا پێشه‌نگى پێشمه‌رگه بوو. شه‌هید کاک عومه‌ر فه‌ره‌جى پێشمه‌رگه‌ى دڵسۆز و فه‌رمانده‌ى لێهاتوو و قسه‌خۆش، شه‌هید کاک ره‌حمان که‌ریم پوور که به نارنجۆک خۆى شه‌هید کرد و ئاماده نه‌بوو خۆى به ده‌ست دژمنه‌وه بدا، شه‌هید کاک عه‌بدولا نستانى، پێشمه‌رگه‌ى چالاک و زمان شیرین و دڵسۆزى سازمان، شه‌هید زاهیر عوسمانى ناسراو به زاهیر ساوانى رۆڵه‌ى به‌وه‌فا و قاره‌مان که زیاتر کارى ده‌کرد و که‌متر قسه‌ى ده‌کرد، هیچ کات سه‌رى له راست گولله‌ى دژمن دانه‌نه‌واند، شه‌هید کاک عه‌لى ده‌رماهى خه‌ڵکى دێى وزواشى ناوچه‌ى تیله‌کۆ ناسراو به سۆران، پێشمه‌رگه‌ى به ئیمان و دڵسۆز و زمان شیرین، جێگه‌ى متمانه‌ى تێکر٠اى هه‌ڤالانى سازمان بوو له ١٦ ساڵیه‌وه هاته ریزى سازمان و به داخه‌وه به ده‌ست خۆفرۆشان و به‌کرێگیراوانى رژیم له شارى هه‌ڵبجه‌ى کوردستانى عێراق شه‌هید کرا. شه‌هید کاک ره‌حیم شه‌ریفزاده، ناسراو به ره‌حیم سه‌قزى پێشمه‌رگه‌ى نمونه و ئازا و دڵسۆزى سازمان، شه‌هید ره‌حیم پێشتر له‌لایه‌ن دادگاى رژیم حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا درابوو به‌لام ئازایانه له ژوورى ئێعدام ده‌رباز بوو و خۆى گه‌یانده ریزى پێشمه‌رگه‌کانى سازمان، به‌لام به‌داخه‌وه له دواى چه‌ندین ساڵ پێشمه‌رگه‌یی کاتى له ناوچه‌دا بوو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یێک له پێشمه‌رگه‌کان له‌لایه‌ن خۆفرۆشێک له شیرینى خه‌ودا ده‌درێنه به‌ر دهستر٠ێژى تفه‌نگ و له‌گه‌ڵ شه‌هید کاک عه‌زیز ناسراو به عه‌زیز ناوه‌یی شه‌هید ده‌کرێن.
شه‌هید کاک ناسر نانه‌وا خه‌ڵکى بانه لاوى خوێن گه‌رم و دڵسۆز و پێشمه‌رگه‌یێکى خاوه‌ن نه‌زم بوو، هه‌ر کارێکى پێ سپێردرایه به دڵسۆزى به‌رێوه ده‌برد شه‌هید ناسر براى شه‌هید کاک کاوه نانه‌وایی که ژماره‌ى شه‌هیدانى ئه‌و خانه‌واده‌یه هه‌شت شه‌هیده له ریزى پر٠ سه‌روه‌ریه‌کانى سازماندا گیانیان فیداى ئازادى نیشتمان و به‌خته‌وه‌رى گه‌لى کورد کردوه. شه‌هید مام ئه‌حمه‌دى ره‌سووڵى که له بهرهور٠ووبوونهوه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم شه‌هید کرا، شه‌هید کاک ره‌سووڵ واحیدى ناسراو به ره‌سووڵ درۆڵه‌یی، پێشمه‌رگه‌ى دڵسۆز و ده‌م به پێکه‌نین به‌داخه‌وه له تۆپبارانى هێزه‌کانى رژیم بۆ سه‌ر بنکه‌ى ماوه‌تى سازمان له ساڵى ١٣٦٥ شه‌هید کرا. شه‌هیدى تێکۆشه‌ر و قاره‌مان شه‌هید کاک حامیدى قادرى خه‌ڵکى دێى بڵه‌سه‌ن له ناوچه‌ى بانه کادرى دڵسۆز و خاوه‌ن باوه‌ر٠، نمونه‌ى پێشمه‌رگه و کادرى خۆراگر و نه‌به‌ز بوو که به داخه‌وه له پیلانێکى خۆفرۆشاندا، له یه‌ک رۆژدا له‌گه‌ڵ شه‌هید کاک عومه‌رى فه‌ره‌ج و کاک ره‌حمان که‌ریم پوور، شه‌هید کران.
شه‌هید کاک عومه‌ر عه‌بدولى، لاوى خوێن گه‌رم و دڵسۆزى سازمان، له شهر٠ێکى قاره‌مانانه‌دا که زیاتر له ١٠ ٠ که‌س له هێزه‌کانى رژیم له ناوچوون، گیانى به‌رزى فیداى نیشتمان و گه‌لى کورد کرد.
شه‌هیدى تێکۆشه‌ر و نه‌مر، کاک سه‌ید جه‌میل سه‌جادى (سنه‌یی) که له چالاکیێکى یه‌ک حه‌وتوویی له شارى سنه که‌وته به‌ر ده‌سترێژى چه‌کى به‌کرێگیراوان و شه‌هید کرا. شه‌هید کاک به‌ختیارى شه‌ریف پوور، لاوى خوێن گه‌رم و دڵسۆز پێشمه‌رگه‌ى قسه خۆش و به باوه‌ر٠، له کاره‌ساتێکى دڵته‌زێندا شه‌هید کرا.
هه‌زاران سلاو له شه‌هیدانى قاره‌مان و یادیان به‌خێربێ و رێگای پیرۆزیان پر٠ ر٠ێبوار بێ و ئاواتى به‌رز و ئامانجى گه‌وره‌یان که ئازادى و رزگارى و رووخانى رژیمى ئاخوندیه، بێته دیى.