جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات و چه‌ند قسه‌یێک

کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات و چه‌ند قسه‌یێک

بابه‌شێخ حوسێنى
به‌شی یه‌که‌م
هه‌رکات باس له‌ کۆنگره‌ ده‌کرێ و له‌سه‌رى ده‌نووسرێ، زیاتر له‌سه‌ر پێویستیی ئاڵ و گۆر٠ له‌ به‌رنامه‌ و کارکردى ئه‌و لایه‌ن و سازمانه‌ قسه‌ ده‌کرێ و ده‌نووسرێ.

ئاشکرایه‌ کۆنگره‌ ده‌ورى کاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌و پێشبردنى ته‌شکیلات و رێ خۆشکه‌ره‌ بۆ هاتنه‌ مه‌یدانى جیلی نوێ و به‌رنامه‌ و گه‌لاڵه‌ى بابه‌تیانه‌ و سه‌رده‌میانه‌تر.
دیاره‌ مه‌رجیش نیه‌ که‌ حه‌تمه‌ن ده‌بێ له‌هه‌ر کۆنگره‌یێکدا ئاڵ و گۆر٠ له‌ به‌رنامه‌ و شێوه‌ى سیاسه‌ت و ئیستراتیژیدا بێته‌ دی. به‌ واتایێک ئه‌گه‌ر له‌ کۆنگره‌ ئاڵ و گۆر٠ له‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌دا نه‌هاته‌ دی، ئه‌وه‌ ئه‌و ماناى لێوه‌رناگیرێ که‌ کۆنگره‌که‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌. نکۆڵى له‌وه‌ ناکرێ که‌ به‌ستنى کۆنگره‌ و لێدوان و به‌دواداچوونى ئه‌رک و کاری رابردوو، قسه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانى ته‌شکیلات بۆخۆی کارێکى گه‌وره‌یه‌ و نوقته‌ گۆر٠انێکه‌ له‌ ئه‌رکى سازمانى و ته‌شکیلاتى.
لێره‌دا دێمه‌ سه‌ر ئه‌سڵى مه‌به‌سته‌که‌م و ئه‌وه‌ى گه‌ره‌کمه‌ باسی ده‌که‌م. باس له‌ سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و به‌ستنى کۆنگره‌ى چواره‌میه‌تى، سه‌ره‌تا به‌پێویستى ده‌زانم به‌کورتى باسێک له‌ رابردووى سازمان و کۆنگره‌کانى بکه‌م. سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ ساڵى ١٣٥٩ى ک.خ له‌ کوردستانى ئێران دامه‌زرا. دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌شێوه‌یێکى کوت و پر٠ و له‌ حه‌زى چه‌ند که‌س و ئامانج و مه‌به‌ستى تاکه‌که‌سیه‌وه‌ دانه‌مه‌زرا، ره‌نگه‌ ریشه‌ییترین هۆ بۆ پێک هاتنى سازمانى خه‌بات بوونى بۆشایی له‌ جوولانه‌وه‌ى ئازادیخوازیی کورد له‌ کوردستانى ئێراندا وجوودى هه‌بوو. که‌ هه‌ر ئه‌و بۆشاییانه‌ پێکهاتنى سازمانى خه‌باتى کرده‌ زه‌رووره‌تێکى حه‌تمى و مێژوویی.
به‌کورتى بوونى سازمانى خه‌بات له‌ جوولانه‌وه‌ى گه‌لی کورد، به‌و خه‌تى فکریه‌ى که‌ ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ى خواستى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى و هاوباوه‌ر٠ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌رى کوردستان بوو، رووداوێکى گرینگ بوو.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ خۆ ده‌نوێنێ که‌ بۆچی سازمانى خه‌بات نه‌یتوانى به‌و خه‌ت و فکریه‌ نیشتمانیه‌ به‌پێی چاوه‌ر٠وانیه‌کان، په‌ره‌ بستێنێ؟ وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌ زۆری ده‌وێ، که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌کورتى به‌شێکیان بخه‌ینه‌ به‌رچاو. یه‌که‌م کۆسپ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنى سازمان، ناته‌بایی له‌ ریزه‌کانى سازمانى خه‌باتدا له‌ رابردوودا و بوونى که‌سانى قازانج په‌ره‌ست و ناشۆر٠شگێر٠ و ساغ نه‌بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر شۆر٠ش و له‌سه‌ر سازمانى خه‌بات. بوونى ئه‌و نه‌وعه‌ که‌سانه‌ له‌ سازماندا و نه‌بوونى نه‌زم و دسیپلینى ته‌شکیلاتى واى کرد سازمان تووشی نه‌وعێک له‌ که‌مکارى و خولانه‌وه‌ له‌ دایره‌یێکى ته‌سکدا بێ. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى بانه‌زمى و که‌م کاریی ته‌شکیلاتیدا ده‌کرێ نه‌به‌ستنى کۆنگره‌کانى سازمان له‌ کات و واده‌ى خۆیدا به‌هۆیێکى دیکه‌ى ئه‌و راکدى و گه‌شه‌نه‌کردنه‌ى سازمان له‌بارى ته‌شکیلاتى و سیاسیه‌وه‌ بژمێرین. بێگومان له‌ به‌ر٠ێوه‌نه‌چوونى کۆنگره‌کان که‌ ده‌بوو سازمان تائێستا ٧ کۆنگره‌ى بگرتایه‌، هه‌موو ئه‌ندامانى سازمان به‌ دڵسۆز و نادڵسۆزه‌وه‌ لێی به‌رپرسیارن، که‌ تا ئێستاش زیانى ئه‌و که‌مکاریه‌ که‌ له‌ نه‌بوونى نه‌زم و دسیپلین له‌ رابردوودا هه‌بووه‌ پر٠ نه‌کراونه‌ته‌وه‌ و تائێستاش نه‌تواندراوه‌ وه‌ک پێویست که‌م و کورتیه‌کان به‌ یه‌کجاری چاره‌سه‌ر بکرێن. دیاره‌ نابێ ئه‌و راستیه‌ حاشا لێبکه‌ین که‌ به‌حه‌ق هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات و کادر و فه‌رمانده‌کانى پێشمه‌رگه‌ زۆر دڵسۆزانه‌ تێکۆشاون و کاریان کرد. هه‌ر بۆیه‌ش بوو، هه‌مووکات ده‌نگیان دلێر بوو له‌ به‌رامبه‌ر دژمنان و نه‌یارانى سازمان و هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر قازانج خوازان له‌ ریزه‌کانی سازمانیشدا. وه‌ک پێشتر باسم کرد ته‌نیا مه‌به‌ستمه‌ سه‌ره‌تایێکى کورت له‌ که‌م و کور٠یه‌کانى باس بکه‌م، ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌ وردى له‌سه‌ر رابردوو بدوێم زۆری ده‌وێ و زۆر ده‌خایێنێ، ئه‌گه‌ر خودا یاربێ، ئه‌گه‌ر گونجا له‌ بیره‌وه‌ریه‌کانم له‌سه‌ر مێژووى سازمان به‌ وردى خاڵه‌ لاوازه‌کان باس ده‌که‌م و هه‌وڵیش ده‌ده‌م به‌ بێ خۆبواردن راستیه‌کان بنووسم. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منیش تیایدا به‌رپرس بووبم. لێره‌دا ده‌رکه‌وت خاڵى سه‌ره‌کى هه‌ره‌ دیار بۆ پێش نه‌که‌وتنى سازمان نه‌بوونى دسیپلینى ته‌شکیلاتى که‌ دیارترینیان نه‌به‌ستنى کۆنگره‌کان له‌ کات و واده‌ى خۆیدا بوو. هه‌ربۆیه‌ ده‌بێ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ به‌ ته‌واوى و به‌شێوه‌ى ریشه‌یی له‌ سازماندا جاگیر بکرێ که‌ کۆنگره‌ له‌ واده‌ى خۆیدا ببه‌سترێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ئه‌ندامانى به‌ راده‌ى پێویست نه‌بوو ده‌بێ به‌ کۆنفرانسێکى به‌رین هه‌وڵ بدرێ قه‌ره‌بووى به‌ستنى کۆنگره‌ بکرێته‌وه‌. به‌تایبه‌ت که‌ کۆنگره‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئوسووله‌ بنه‌ر٠ه‌تیه‌کان و خاڵه‌ به‌هێزه‌کان بۆ مانه‌وه‌ى هه‌ر سازمان و جه‌ره‌یانێکى سیاسی و ئه‌گه‌ر وشیارانه‌ و دڵسۆزانه‌ هه‌نگاو هه‌ڵگرین کۆنگره‌ ده‌بێته‌ خاڵ و به‌ڵگه‌ى به‌هێزى و گه‌وره‌یی سازمان و ئاکامى گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ هۆیێکى گونجاو نه‌تواندرا کۆنگره‌ ببه‌سترێ پێویسته‌ هۆی نه‌به‌ستن یا دواکه‌وتنى کۆنگره‌ بۆ هاونیشتمانان و ئه‌ندامان و دۆستانى سازمان شی بکرێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ بوونى کێشه‌ و کۆسپه‌ ناوخۆییه‌کان که‌ رێگربوون بۆ گه‌شه‌ى سازمان، کۆسپی ده‌ره‌کیش تا راده‌یێکى به‌رچا بوونه‌ته‌ هۆی ده‌ست رانه‌گه‌یشتنى سازمان به‌ ناوچه‌ و شاره‌ جیاجیاکانى کوردستان له‌سه‌رده‌مى خۆیدا. به‌داخه‌وه‌، فشاره‌کان و رێگریه‌کانى حیزبه‌کانى دیکه‌ى کوردستانى ئێران به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌ند و کۆسپانه‌ى له‌لایه‌ن حیزبی دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌وه‌ له‌سالانى رابردوودا بۆ سازمان درووست ده‌کران، کاریگه‌ریی زیانباریان به‌دواوه‌ بوو. به‌شێکى به‌رچاو له‌ هێز و تواناى سازمان بۆ دیفاع له‌ مه‌وجوودیه‌ت و مانى خۆی به‌کار ده‌هێندرا و ئه‌و کۆسپانه‌ى لایه‌نه‌کان و ناچاربوونى سازمان به‌ به‌کارهێنانى تواناکان بۆ پارێزگارى له‌ مه‌وجوودیه‌تى سازمان هۆیێکى دیکه‌ى سه‌ره‌کی بوون له‌ رێگه‌ى کار و هه‌ڵسوور٠ان و گه‌شه‌سه‌ندنى سازمان. له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند هۆیه‌دا که‌ ئاماژه‌م پادا، دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ناو جه‌رگه‌ى جه‌ماوه‌ر و شار و ناوچه‌کانى کوردستان و گواستنه‌وه‌ى بنکه‌ و باره‌گاکانى سازمان و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانى ناکۆکی له‌ سازمان و له‌ ئاکامدا جیابوونه‌وه‌ى ژماره‌یێک له‌ کادره‌کانى سازمانى خه‌بات و چه‌ندین کێشه‌ى دیکه‌، به‌ گشتى وایکرد سازمان له‌ مه‌رحه‌له‌یێکدا نه‌توانێ خۆ بگرێته‌وه‌ و ئه‌رکه‌کانى راپه‌ر٠ێنێ. به‌لام به‌خۆشیه‌وه‌ له‌ ساڵى ١٣٨٠  به‌دواوه‌ به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونى کادر و پێشمه‌رگه‌ دڵسۆزه‌کانى سازمان تواندرا سازمان له‌ به‌شێکى زۆر له‌ گراکانى رزگاری بێ و به‌ گرتنى سێهه‌مین کۆنگره‌ى له‌ ره‌شه‌مه‌ى ١٣٨٥، قۆناغێکى نوێ هاته‌ مه‌یدان و سازمان گه‌شه‌ى به‌رچاوى سه‌ند. هه‌رچه‌نده‌ سه‌رکه‌وتنه‌کان و گه‌شه‌سه‌ندنى سازمان به‌ راده‌ى چاوه‌ر٠وانیه‌کان نه‌بوون. له‌ هه‌ل و مه‌رجه‌ ئێستا که‌ باڵى به‌سه‌ر ره‌وتى سیاسیی کوردستاندا کێشاوه‌ چه‌ند جۆر لێکدانه‌وه‌ و پێناسه‌ى کاری سیاسی و ته‌شکیلاتى و شێوه‌ى به‌ر٠ێوه‌به‌ریی ته‌شکیلات و رێبه‌ری و دامه‌زراوه‌یی حیزبی و سازمانى هاتوونه‌ مه‌یدان که‌ ده‌بێ له‌به‌رچاویان بگرین و به‌ وردى لێیان ده‌دوێین.
درێژه‌ى هه‌یه‌....

15 سال و 1 ماه و 4 روز و 10 ساعت و 1 دقیقه پیش از این

کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات و چه‌ند قسه‌یێک

کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات و چه‌ند قسه‌یێک


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن