دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رێوه‌چوونى پلنیۆمى حه‌وته‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات

به‌رێوه‌چوونى پلنیۆمى حه‌وته‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢٣ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٨ (١٥ى ئوکتۆبرى ٢٠ ٠ ٩) پلنیۆمى حه‌وته‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌ بنکه‌ى ناوه‌ندى و به‌ ئاماده‌ بوونى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسینى سکرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و جێگرانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى به‌رێوه‌چوو.

پلنیۆم به‌ ده‌قیقه‌یێک وه‌ستان و فاته‌حه‌یێک بۆ رۆحى پاکى شه‌هیدانى رێگه‌ى رزگارى کورد و کوردستان به‌تایبه‌ت شه‌هیده‌ سوورخه‌لاته‌کانى سازمانى خه‌بات ده‌ستى پێکرد.
سه‌ره‌تا به‌رێز سکرتێرى گشتى سازمان ر٠اپۆرتێکى له‌ سه‌ر رووداوه‌کانى جیهان و ناوچه‌که‌ و ئێران و کوردستان و هه‌ل و مه‌رجى بزوتنه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مان پێشکه‌ش کرد.
له‌ راپۆرتى سکرتێرى گشتى دا باس له‌ هه‌ڵوێستى کۆمه‌مه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ حاست سیاسه‌ته‌ شه‌ر٠ئه‌نگێزیه‌کانى رژیم له‌ ناوچه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و جیهان به‌گشتى له‌لایێک و سیاسه‌تى سه‌رکوتى رژیم له‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى ئێران له‌ دواى شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیم کراوه‌.
هه‌ر وه‌ها له‌ راپۆرتى سکرتێرى گشتى هه‌ل و مه‌رجى کوردستانى ئێران و سیاسه‌ته‌کانى رژیم له‌ حاست خه‌ڵکى کوردستان و کێشه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و بێکارى و گرانى و په‌ره‌گرتنى سیاسه‌تى سه‌رکوتى خه‌ڵکى کوردستان له‌ ماوه‌ى ده‌سه‌لاتى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد به‌ تێکر٠او له‌ چه‌ند مانگى ر٠ابردوو به‌تایبه‌ت ئاماژه‌ى پێ کرابوو. له‌ به‌شێکى دیکه‌ى راپۆرته‌که‌یدان سکرتێرى گشتى تێروانینى سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى ناله‌بارى بزوتنه‌وه‌ى سیاسى له‌ کوردستانى ئێران و داهاتووى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ کردوه‌.
له‌ درێژه‌ى کارى پلنیۆم دا به‌ ووردى باس له‌ کار و چالاکیه‌کانى سازمان له‌ شه‌ش مانگى رابردوو کراو، ئورگانه‌کان راپۆرتى کارى خۆیان پێشکه‌ش به‌ پلنیۆم کرد، له‌ به‌رانبه‌ریشدا ئه‌ندامانى پلنیۆم ره‌خنه‌ و پێشنیارى خۆیان سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند پرسى گرینگى وه‌ک ته‌شکیلاتى ناوخۆ، و بارى ئابوورى سازمان بیرو ر٠ا ئاڵووگۆر٠ کرا.
له‌ به‌شێکى کارى پلنیۆم به‌ ووردى باسى له‌ سه‌ر باشتر به‌رێوه‌بردنى کونگره‌ى چواره‌مى سازمان کرا و له‌و باره‌وه‌ چه‌ند پێشنیارى به‌که‌ڵک پێشکه‌ش به‌ کۆمیته‌ى ئاماده‌ کارى کونگره‌ کرا، تا کونگره‌ى چواره‌م به‌ باشى و به‌ سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی به‌ کاره‌کانى بێنێ.
له‌ سه‌ر پێوه‌ندى دۆستانه‌ى سازمان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان و ئێران له‌ سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوکارى پێ داگیرایه‌وه‌ و پلنیۆم خوازیارى هاوکارى زیاتر له‌ نێوان سازمانى خه‌بات و هێزه‌ سیاسیه‌کان بوو. هه‌روه‌ها پلنیۆم، پێوه‌ندى له‌ مێژینه‌ى له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران خسته‌ به‌رباس و له‌ کۆتاییدا پیرۆزبایی و خۆشحاڵى به‌رانبه‌ر به‌ ئازادبوونى ٣٦ ئه‌ندامى بارمته‌ى سازمانى موجاهیدین ده‌ربر٠ی.
پلنیۆم له‌ دواى دوو رۆژ باس و ر٠اوێژ له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌کان، دوانیوه‌رۆى رۆژى هه‌ینى ٢٤ى ر٠ه‌زبه‌ر کۆتایی به‌ کاره‌کانى هێنا.

15 سال و 1 ماه و 7 روز و 7 ساعت و 20 دقیقه پیش از این

به‌رێوه‌چوونى پلنیۆمى حه‌وته‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات

به‌رێوه‌چوونى پلنیۆمى حه‌وته‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن