رژیمى ئێران له بارى گهندڵى ئابوورى و ئیدارى ١٠ پله خرابتر بووه له چاو ساڵى ر٠ابردوو
رژیمى ئێران به هاتنه‌خواره‌وه‌ى ١٠ پله له پله‌به‌ندى رێکخراوى شه‌فافیه‌تى نێونه‌ته‌وه‌یی، له نێوان ١٨٠ وه‌لاتى جیهان پله‌ى ١٤١ى گه‌نده‌ڵى ئابوورى و ئیدارى دایه.
رۆژى سێ شه‌ممه ٢ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ٢٣ى سیپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، به پێى ر٠اپۆرتى سالانه‌ى رێکخراوى شه‌فافیه‌ت، رژیمى ئێران به به ده‌ست هێنانى ٣/٢ ئیمتیاز له له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى یه‌مه‌ن، کامرون و فیلیپین دایه.
له پله‌به‌ندى ساڵى ر٠ابردوو وه‌زعى گه‌نده‌ڵى ئابوورى له جیهان، رژیمى ئێران به ٥/٢ ئیمتیاز له پله‌ى ١٣١دا جێگه‌ى گرتووه.
له‌و لێکدانه‌وه‌دا، وه‌لاتانى دانمارک، سوئید، و نیوزله‌ند به ٣/٩ ئیمتیاز که‌مترین پله‌ى گه‌نده‌ڵى ئابوورى یان تایبه‌ت به خۆیان کردوه و سه‌نگاپووریش به ٢/٩ وه‌ک یه‌که‌م وه‌لاتى ئاسیایی له پله‌ى چوارم دا جێگه‌ى گرتووه.
وه‌لاتانى ئوروپاى رۆژئاوا له پله‌ى نێوان ١ تا ١٥ جێگه‌یان گرتووه، له حاڵێکدا ئه‌مریکا له پله‌ى ١٨ جێگه‌ى گرتووه.
سومالى، میانمار و عێراق به ر٠اگرتنى پله‌ى ساڵى ر٠ابردووى خۆیان له لێکدانه‌وه‌ى ساڵى ٢٠ ٠ ٨ دا له نزمترین پله‌دا جێگه‌یان گرتووه.
رێکخراوى شه‌فافیه‌ت که رێکخراوێکى ناوحکومیه ر٠اپۆرتى سالانه‌ى خۆى به پێى پێوانه‌کانى وه‌ک به‌رێوه‌به‌رى حکومه‌ت له وه‌لاتان، هه‌ل و مه‌رجى ده‌ست پێ ر٠اگهیشتنى هاووهلاتیان به خزمه‌تگوزارى گشتى، پێکهاته‌ى مافى و قه‌زایی ده‌سه‌لاتداران و هه‌ل و مه‌رجى که‌رتى تایبه‌ت، به ده‌ست دێنێ.
له پله‌به‌ندى ساڵى ٢٠ ٠ ٨، ئاڵبانى، قبرس،گورجستان، موریتانى، نیجریه، عه‌مان، قه‌ته‌ر، کوره‌ى باشوور، تونگا و تورکیه ئه‌و وهلاتانهن له به‌راورد له‌گه‌ڵ پله‌به‌ندى ساڵى ٢٠ ٠ ٧ به‌رگرتن له گه‌نده‌ڵى ئابوورى یان به‌ره‌و پێش بردووه، له به‌رانبه‌ردا وه‌لاتانى بولغارستان، بروندى، مالدیو، نۆروێژ و بریتانیا له پله‌به‌ندى دا ئه‌و ساڵ دابه‌زیون.
نۆروێژ له پله‌به‌ندى ساڵى ر٠ابردوو به ٧/٨ ئیمتیاز له پله‌ى نۆهه‌مدا جێگه‌ى گرتبوو و بریتانیا به ٤/٨ ئیمتیاز له پله‌ى ١٢دا جێگه‌ى گرتبوو و به پێى پله‌به‌ندى نوێ نۆروێژ به ٩/٧ ئیمتیاز له پله‌ى ١٤ و بریتانیا ٧/٧ ئیمتیاز له پله‌ى ١٦ جێگه‌ى گرتووه.
رێکخراوى شه‌فافیه‌ت که بنکه‌ى له برلینى پێته‌ختى ئاڵمانه، له ر٠اپۆرتى نوێى دا هاتووه که گه‌نده‌ڵى، به‌رتیل، هه‌ژارى، بێ سه‌روبه‌ره‌یی، و رووداوى دهردناکى مرۆیی له زۆربه‌ى وه‌لاتان رووده‌دا.