جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

١٣٠  مێرمنداڵى ئێرانى له‌ مه‌ترسى ئێعدام دان

١٣٠  مێرمنداڵى ئێرانى له‌ مه‌ترسى ئێعدام دان

که‌مپه‌ینى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ له‌ ئێران، رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٧ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ به‌ ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک داواى له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی کردوه‌ که‌ شه‌پۆلى ئێعدامى مێرمندالان له‌ ئێران به‌ توندى مه‌حکوم بکات.

به‌ پێى گووته‌ى ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌ ٢١ى ره‌زبه‌ردا راپۆرتده‌رى تایبه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامه‌ ناقانوونیه‌کان، خۆسه‌ر و سه‌حرایی، فیلیپ ئالستون به‌ ناره‌زایه‌تى توند به‌ به‌رده‌وامى ئێعدامى مێرمندالان له‌ ئێران ته‌ئیدى کرده‌وه‌ که‌ له‌ ئێران به‌لانى که‌مه‌وه‌ ١٣٠  مێرمنداڵ مه‌ترسی ئێعدامیان له‌ سه‌ره‌.
ئه‌و ناوه‌نده‌ى مافى مرۆڤ زیاد ده‌کا و ده‌ڵێ: سێ مێرمنداڵ له‌ رۆژانى داهاتوودا قه‌رار وایه‌ ئێعدام بکرێن، محه‌ممه‌د ره‌زا حه‌دادى، سه‌فه‌ر ئه‌نگووتى و ئه‌میر ئه‌مرولاهى.
به‌ پێى راپۆرتى کۆمیته‌ى راپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤ، سه‌فه‌ر ئه‌نگووتى له‌ به‌ره‌به‌یانى ٢٩ى ره‌زبه‌ردا ئێعدام ده‌کرێ.

15 سال و 1 ماه و 1 روز و 11 ساعت و 14 دقیقه پیش از این

١٣٠  مێرمنداڵى ئێرانى له‌ مه‌ترسى ئێعدام دان

١٣٠  مێرمنداڵى ئێرانى له‌ مه‌ترسى ئێعدام دان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن