٣٤ ئه‌ندامى ده‌سته‌ى ئاشتى گه‌یشتنه تورکیا
سێ ده‌سته‌ى ئاشتى که له ٣٤ که‌س پێک هاتبوون، له‌چیاى قه‌ندیل و که‌مپى ئاواره کورده‌کانى کوردى تورکیه له مه‌خموور و هه‌روه‌ها له ئورووپاوه گه‌یشتنه‌وه تورکیه.
ئه‌و گرووپه ئاشتیه له‌سه‌ر داواى به‌رێز عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکى pkk و به مه‌به‌ستى پشتگیرى و به‌هێز کردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و ده‌رخستنى نیه‌تى کورد بۆ پیشوازى لهئاشتى و ته‌بایی ر٠هوانهى تورکیه کرانه‌وه.
دوو ده‌سته‌ى وه‌فده‌که له‌خاڵى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه چوونه‌وه ناو تورکیا و له‌لایه‌ن جهماوهریێکى به‌رچاوى شار و ناوچه جیاجیاکانى کوردستانى تورکیه پێشوازیان لێ‌کرا. سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ى ٤ سه‌عات ده‌ست به‌سه‌ر کران و له‌دواى لێکۆڵینه‌وه ٢٩ که‌سیان ئازاد کران و سه‌رئه‌نجام رۆژى سێ شه‌ممه ٢٠ /١٠ /٢٠ ٠ ٩، پێنج که‌سه‌که‌ى دیکه‌ش ئازاد کران.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى پارتى کرێکارانى کوردستانى تورکیه جێگه‌ى دڵخۆشیه و پێشوازى به‌ربلاوى له‌لایه‌ن ناوه‌نده سیاسیه‌کانه له‌تورکیه دا لێکراوه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌زیرى ناوخۆى تورکیه پێشوازى له‌و هه‌نگاوه کردوه و رایگه‌یاندوه، هاتنه‌وه‌ى ئه‌و گرووپانه به‌رده‌وام ده‌بێ.