خۆکوشتنی کرێکارێک له گه‌ڵ منداڵه‌که‌ی له شاری سنه
رۆژی ٢٣ی ره‌زبه‌ر باوکێک و منداڵه‌که‌ی له شاری سنه به هۆی فشاری فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوو خۆیان کوشت.
\"عایشه‌ی زه‌ندی\" که له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له هاوڕێیانی کچی خۆی سه‌فه‌ری کردبوو پاش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه به شێوه‌یه‌ک له لایه‌ن که‌سانی ده‌وربه‌ری خۆی به‌ره‌ورووی هه‌ڵاواردن و سووکایه‌تی ده‌بێته‌وه که باوکی ناچار ده‌که‌ن به قه‌ولی ئه‌وان بۆ پێش‌گرتن له ئابروو چوون، کچه ١٦ساڵ ته‌مه‌نه‌که‌ی خۆی بکوژێت.
هه‌ر بۆیه ئه‌و پیاوه که هیچ رێگایه‌کی له به‌رده‌م نامێنێته‌وه له گه‌ڵ کچه‌که‌ی ده‌ڕۆن بۆ سه‌دی قشڵاقی سنه و به داخه‌وه به هۆی گوشاری ره‌وانی که به سه‌ری دا سه‌پێندرابوو هاوڕێ له گه‌ڵ کچه‌که‌ی خۆیان ده‌خه‌نه ناو سه‌ده‌که و خۆیان ده‌کوژن.