وه‌دواخرانی وڵام دانه‌وه‌ی رژیمى ئاخوندى به گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیار کراوی پیتاندنی ئۆرانیوم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ته‌له‌ویزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران له سه‌روبه‌ندی کۆتایی هاتنی ماوه ى دیاری کراو بۆ وڵام دانه‌وه به پێشنیاری گه‌ڵاڵه‌ی پیتاندنی ئۆرانیوم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
رایگه‌یاندووه، رژیمى ئاخوندى ئه‌وه به باش ده‌زانێت که ئۆرانیۆمی پێویست له بازاڕ بکڕێت.
\"عه‌لی ئه‌سغه‌ری سوڵتانیه\" نوێنه‌ری رژیم له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زی ئه‌تۆمی رۆژی جومعه رایگه‌یاند، رژیمى ئاخوندى حه‌وتووی داهاتوو وڵامی روون به پێشنووسی رێکه‌وتننامه‌ی گۆڕینی ئۆران‌یۆم به سوته‌مه‌نی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌داته‌وه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له حاڵێک دایه که هه‌واڵنێری \"ریا نووستی\"، هه‌واڵی ریکه‌وتنی ده‌وڵه‌تانی ئامریکا و روسیه‌ی له سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیار کراوی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له پێوه‌ند له گه‌ڵ ناردنی سووتومه‌نی هه‌سته‌یی بۆ رژیمى ئاخوندى راگه‌یاندبوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه \"سێرگه‌ی لائۆرۆف\" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیه‌ش له کونفرانسێکی چاپه‌مه‌نی له مسکۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه ره‌زامه‌ندی خۆی سه‌باره‌ت به پێشنیاری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ناردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ رژیمى ئاخوندى نیشان بدات.