جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا گه‌یشته‌ نه‌وه‌د کوژراو و شه‌ش سه‌د بریندار

ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا گه‌یشته‌ نه‌وه‌د کوژراو و شه‌ش سه‌د بریندار

ئاماری سه‌ره‌تایی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌کانی ئه‌مر٠ۆی به‌غدا گه‌یشته‌ ٩٠  کوژرا و زیاتر له‌ ٦٠ ٠  بریندار و پێشبینی ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک له‌ قوربانییه‌کان کورد بن.

ئه‌مر٠ۆ ٢٥/١٠  دوو کرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆکوژی له‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی داد و دیوانی پارێزگای به‌غدا روویاندا.
به‌ گوێره‌ی دوا زانیاری له‌ باره‌ی ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ راگه‌یه‌ندرا، که‌ ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشتووه‌ته‌ ٩٠  که‌س و ژماره‌ی برینداره‌کانیش له‌ ٦٠ ٠  که‌س تێپه‌ر٠ی کردووه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری بی بی سی له‌ به‌غدا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌کانی وه‌زاره‌تی دادی حکومه‌تی عێراق کوردن ره‌نگه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ قوربانییه‌کان کورد بن (تا ئێستا له‌ باره‌ی راستی ئه‌و پرسه‌وه‌ زانیاری پێویست نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاژانسی په‌یامنێر).
ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مر٠ۆی به‌غدا به‌ گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی داده‌نرێن له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌کانی چوارشه‌ممه‌ی خوێناوی که‌ له‌ ١٩ی ئابی رابردوو روویاندا.
روودانی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ عێراق له‌ به‌ر٠ێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵات نزیک ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌کردنن بۆ به‌شداریکردن له‌و پرۆسه‌یه‌.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ رای چاودێرانی سیاسی ره‌وشی ئه‌منی عێراق به‌ ناسکترین قۆناغه‌کانی خۆیدا تێده‌په‌ر٠ێت و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ نوری مالکی شکستی هێناوه‌ له‌ دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتییانی عێراق به‌ گشتی و به‌غدای پایته‌خت به‌ تایبه‌تی.


15 سال و 27 روز و 11 ساعت و 23 دقیقه پیش از این

ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا گه‌یشته‌ نه‌وه‌د کوژراو و شه‌ش سه‌د بریندار

ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا گه‌یشته‌ نه‌وه‌د کوژراو و شه‌ش سه‌د بریندار


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن