نیگه‌رانى یونامى سه‌باره‌ت به دۆخى مرۆیی که‌مپى ئه‌شره‌ف هه‌ر درێژه‌ى هه‌یه
به‌غداد، ٢٦ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠ ٠ ٩، له میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م دواییه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کۆمه‌ڵگاى دیپلۆماتییه‌کانى له به‌غداد، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ئاد مێلکه‌رت
نیگه‌رانى به‌رده‌وامى خۆى دهربر٠ى سه‌باره‌ت به دۆخى مرۆیی که‌مپى ئه‌شره‌ف. ئه‌و پابه‌ندى یونامیشى بۆ چاودێرى کردنى رۆژانه‌ى دۆخى ئه‌و که‌مپه له‌م ماوه هه‌ستیاره‌دا دووپاتکرده‌وه.
له چه‌ند ساڵى رابردووش‌دا، یونامى و کۆمیساریاى بالاى مافه‌کانى مرۆڤ له پێناو یارمه‌تیدان له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک که له‌گه‌ڵ مافه یاساییه‌کانى سه‌ربه‌خۆیی عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بگونجێ له نزیکه‌وه چاودێرى دۆخى ئه‌و که‌مپه‌یان کردوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ گشت پارته پێوه‌نداره‌کان به‌شدارى کردووه به حکومه‌تى عێراقیشه‌وه وه‌ک ئه‌ویش پێشتر رایگه‌یاندووه که به گوێره‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌مپه و دانیشتوانه‌کانه‌یدا ده‌کات. یونانمیش له رێى چه‌ند که‌ناڵێکى چۆراوچۆره‌وه کار ده‌کات له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ى جێبه‌جێ بکات.
شایانى باسه ماندێته‌که‌ى یونامى گه‌شه‌دان به مافه‌کانى مرۆڤیش له عێراق ده‌گرێته‌وه و نوسینگه‌ى مافه‌کانى مرۆڤیش به‌رده‌وام هه‌لسه‌نگاندنى بۆ دۆخى ناو که‌مپه‌که و ده‌وروبه‌ره‌که‌ى ئه‌نجام داوه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش هه‌ر به‌رده‌وام بێت له پشتگیریکردنى دانیشتوانى ئه‌و که‌مپه بۆ پاراستنیان له سنوورداش و ده‌رکردن ناردنه‌وه‌ى زۆره‌ملێ که دژى بنه‌ماى به زۆرناردنه‌وه‌ن.