دیپلۆماته‌کان: وه‌لامى سه‌ره‌تایی تاران به پێش نووسه‌که‌ى ویه‌ن قه‌بووڵ نیه
دیپلۆماته‌کانى رۆژئاوا ده‌ڵێن: ئێران داواى له ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یی کردوه که سووته‌مه‌نى پێویستى راکتۆرى تاران له روسیه وه‌رگرێ.
دوو دیپلۆماتى رۆژئاوایى که نه‌یان ویستووه ناویان ئاشکرا بکرێ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که وه‌لامى سه‌ره‌تایی رژیم به رێکه‌وتن نامه‌ى ویه‌ن ناوده‌برێ ووتووێژیان کردوه و گووتوویانه داواى ئێران بۆ به‌ده‌ست هێنانى سووته‌مه‌نى ناوکه‌یی نوێ له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه قه‌بووڵ ناکرێ.
له پێش نووسى ویه‌ن دا ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یی داواى له رژیم کردوه که نزیک به سێ به‌ش له چوار به‌ش ئورانیۆمى کۆکراوه‌ى ٥/٣ له‌سه‌دى خۆى به مه‌به‌ستى پالاوته‌کردنى زیاتر تا کۆتایی ئه‌م ساڵ بگوازێته‌وه بۆ روسیه. به پێى ئه‌و رێکه‌وتنه ئه‌و ئورانیۆمه دواى پالاوته کران له روسیه، له فه‌رانسه بکرێ به شمشى سووته‌مه‌نى پێویست بۆ راکتۆرى لێکۆڵینه‌وه‌ى تاران ئه‌و کات بدرێ به رژیم.
رژیم رۆژى پێنج شه‌ممه ٧ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له دواى حه‌وتوویێک دواخران وه‌لامى پێشنووسى رێکه‌وتن نامه‌ى ویه‌نى سه‌باره‌ت به دروست کردنى ئورانیۆمى پالاوته‌کراو که که‌م خه‌سته به سووته‌مه‌نى ناوکه‌یی پێویستى راگتۆرى تاران له روسیه، دایه‌وه. هه‌ر چه‌ند پێشتر اریگه‌یاندبوو که چوارچێوه‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى قه‌بووڵه به‌لام پێى وایه ده‌بێ ناوه‌رۆکه‌که‌ى بگۆر٠درێ.