به‌رز و به‌رێز بێ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر رۆژى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
یه‌که‌م رۆژى جێژنى قوربان ( ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ساڵى ١٣٥٨ى کۆچى خۆرى) رۆژى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانه. له‌و رۆژه‌دا هێزى پۆلایینى پێشمه‌رگه له رووى هێزى غه‌ددار و داگیرکه‌ردا فیداکارانه وێستانه‌وه و سپاى قودسى (گاردى جاویدان) ته‌یار به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى پێشکه‌وتوویان له ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێکدا ته‌فرو توونا کرد.
پێشمه‌رگه‌کانى ده‌فته‌رى مامۆستا که دوای نزیک به ساڵێک خۆیان له ریزه‌کانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران‌دا سازمان دا و له پێک هێنانى سازماندا ده‌ورى کاریگه‌ریان بوو، ئه‌و حه‌ماسه مێژووییه‌یان خولقاند که بۆ هه‌تا هه‌تایه وه‌ک به‌ڵگه‌ى ئازایه‌تى و تێکۆشه‌رى پێشمه‌رگه و هێزى به‌رگرى تێکۆشه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى به خه‌یاڵى خاویان به ناردنى هێزى بارهاتوو سه‌رکوتگه‌ر و ته‌یار به چه‌کى پێشکه‌وتوو بۆ شاره‌کانى کوردستان، مه‌به‌ستیان بوو، گه‌لى کورد و هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان که چه‌ند مانگێک بوو خۆى سازماندا بۆوه چاوترسێن بکه‌ن. به‌لام به پێچه‌وانه‌ى هیوا و ویسته‌کانى رژیمى نگریسى ئاخوندى، هێزه به‌کرێگیراوه‌که‌ى له ناوچوو که به تێ شکانى ئه‌و هێزه رژیمى ئاخوندى شکستێکى گه‌وره‌ى خوارد و خومه‌ینى ناچار بوو داواى ئاگربر٠ بکاو رابگه‌یێنێ، ئاماده‌ى ووتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خه‌ڵکى کوردستانه. راگه‌یاندنى ئاگربر٠ له‌لایه‌ن خومه‌ینیه‌وه و هه‌روه‌ها ئاماده بوون بۆ ووتووێژ به مه‌به‌ستى فریوکارى بۆ رێکخستنه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازیه‌کانى بوو. سهرهر٠اى مه‌به‌ستى گلاوى رژیم و پیلانه یه‌ک له دواى یه‌که‌کانى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سه‌رکه‌وتنێکى مێژوویی بوو و گه‌لى کورد شانازى به قاره‌مانى پێشمه‌رگه‌کانى سازمانى خه‌باته‌وه کرد، ئه‌و شهر٠ه که‌م وێنه‌یه بووه هه‌واڵى سه‌ره‌کى راگه‌یێنه ناوخۆیی و خارجیه‌کان.
بۆ سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانیش، خولقاندنى ئه‌و حه‌ماسه گه‌وره‌یه شانازیه و به یه‌کێک له کاره گه‌وره‌کانى له ماوه‌ى ٣٠ ساڵ فیداکارى و تێکۆشانى له رێگه‌ى وه‌دى هێنانى ئامانجه‌کانى گه‌لى کورد و خه‌باتى نه‌پساوه به‌رانبه‌ر رژیمى ملهور٠ى ئاخوندى ده‌ژمێردرێ.
شهر٠ى حه‌ماسى و که‌م وێنه‌ى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٥٨ که له هه‌ژده‌دۆلان ١٠ کیلۆمیترى بانه تا پردى شار درێژه‌ى بوو، جارێکى دیکه ئه‌و راستیه‌ى سه‌لماند که له به‌رانبه‌ر دژمنى سه‌ره‌رۆ و حه‌ق نه‌بیست که بێجگه له زمانى ههر٠هشه و کرده‌وه‌ى سه‌رکوتگه‌رانه هیچى دیکه‌ى نیه، مقاومه‌ت و به‌رپه‌رچ دانه‌وه، باشترین وه‌لامه به سه‌رکوت و ههر٠هشه و در٠ندهیی ده‌سه‌لاتداران. له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و راستیه‌ى سه‌لماند، که خه‌باتى چه‌کدارى و مقاومه‌تى چه‌کدارى یه‌کێکه له ئه‌سڵه‌کانى خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانى له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ملهور٠ى ویلایه‌تى فه‌قیه دا. هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌وه له به‌رچاو بگرین که خه‌باتى چه‌کدارى ده‌بێ وه‌ک پشتیوانه‌یێکى سه‌ره‌کى جوولانه‌وه‌ى شۆرشگێر٠انه و سیاسى گه‌له‌که‌مان گرینگى پێ بدرێ و نابێ به قسه‌ى بێ بنه‌ما و بۆ چوونى کاڵ و کرچ له بایه‌خى ئه‌و به‌شه سه‌ره‌کیه‌ى جوولانه‌وه‌ى رزگاریخوازیى کوردستان که‌م بکرێته‌وه. له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و راستیه‌ش که له ئێستادا، وه‌ک پێویست ناتوانین که‌ڵک له خه‌باتى چه‌کدارانه‌ى هه‌مه لایه‌نه وه‌رگرین، به‌لام ده‌بێ به به‌رده‌وامى خه‌باتى چه‌کدارانه‌ى ئازادیخوازانه‌ى گه‌له‌که‌مان به‌رز بنرخێنین و به هێز رابگرین.
لێره‌دا جێى خۆیه‌تى سلاو و درود بنێرین بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى هێزى به‌رگرى سازمانى خه‌بات که حه‌ماسه‌ى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر یان له جێژنى قوربانى ساڵى ١٣٥٨ خولقاند. هه‌روه‌ها درود ده‌نێرین بۆ رۆحى پاکى شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات که له شهر٠ى قاره‌مانانه‌ى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ورى کاریگه‌ریان گێر٠ا و درودى بێ پایان ده‌نێرین بۆ ئه‌و هێزه به‌رگریانه‌ى که له ناوخۆى کوردستانى ئێران، به هۆى ته‌مه‌نى زۆریان و یان به هۆى نه‌خۆشى کۆچى دواییان کردوه. خوداى گه‌وره رۆحى تێکر٠ایان شاد بکا و رێگاى به‌رزیان پر٠ رێبوار بکا و ئامانجى به‌رزیان که هاتنه‌دى ئازادى و رووخانى ده‌سه‌لاتى ملهور٠ى ئاخوندیه بێنێته دى.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى حه‌ق خوازانه‌ى گه‌لى کورد
بروخێ رژیمى ملهور٠ى ئاخوندى
سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوو بن، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى سازمانى خه‌بات و هێزى به‌رگرى تێکۆشه‌ر و فیداکار له ناوخۆى کوردستان
جارێکى دیکه پیرۆز بێ ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر رۆژى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٨ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٨