نار٠هزایهتى به‌رینى جه‌ماوه‌ریى زۆربه‌ى شاره‌کانى ئێرانى گرته‌وه
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه ١٣ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٨ ٣٠ هه‌مین ساڵرۆژى هێرشى لایه‌نگرانى خومه‌ینى بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تى ئه‌مریکا و به دیلگرتنى کارمه‌نده‌کانى ئه‌و سه‌فاره‌ته له تاران، که به‌و بۆنه‌وه هه‌موو ساڵێک
له‌لایه‌ن رژیمه‌وه رێپێوان له شاره‌کانى ئێران به‌رێوه‌ده‌چێ، ئه‌مساڵ بووه هۆیێک بۆ دهربر٠ینى نار٠ازایهتى خه‌ڵکى ئێران له رژیم.
به پێى هه‌واڵه‌کان هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له شارى تاران و چه‌ند شارێکى دیکه‌ى ئێران هێرشیان کرده سه‌ر نار٠ازیان و به ته‌قه‌ى حه‌وایی و هاویشتنى گازى فرمێسک ر٠ێژ و لێدان رووبه‌رووى خه‌لڵک بوونه‌وه.
هێزه‌کانى رژیم ئه‌و رێگانه‌ى که ده‌چنه‌وه سه‌فاره‌تى پێشووى ئه‌مریکا و سه‌فاره‌تى روسیه‌یان به‌ستبوو. نار٠هزایهتی له زانستگاى تاران و زانستگاى شه‌ریف به شیعارى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر به‌ره‌و سه‌فاره‌تى پێشووى ئه‌مریکا ده‌ستى پێ کرد. هه‌روه‌ها ده‌سته‌یێک له متۆرسواره‌کانى گاردى تایبه‌ت به ترساندنى نار٠ازیان له هه‌وڵى بلاوه پێکردنی خه‌ڵکدا بوون. شه‌به‌که‌ى موبایل له زۆربه‌ى شوێنه‌کان راگیراوه و کافى نێته‌کانیش داخرا بوون.
به پێى هه‌واڵ ئاخوند که‌روبى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى لیباس شه‌خسیه‌وه هێرشى کرایه سه‌ر و بێ حورمه‌تى پێ کرا.
سه‌عات ١١ى به‌یانى له شارى ره‌شت ژماره‌یێکى زۆر له لاوان له ناوه‌ندى شار کۆبوونه‌وه و به‌ره‌و کۆلیژى (دانشکه‌ده)ى علوم ر٠ێ که‌وتن. هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان هێرشیان کردنه سه‌ر و جارێکى دیکه به شێوه‌یێکى به‌رین تر له مه‌یدانى شاردارى کۆبوونه‌وه و به‌ره‌نگارى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بوونه‌وه.
له شارى قه‌زوینیش خوێندکاران و خه‌ڵک نار٠هزایهتیان دهربر٠ى و دژ به رژیمى ئاخوندى شیعاریان دا.
له چوارباغى ئیسفه‌هان خه‌ڵک و لاوان کۆبوونه‌وه و شیعارى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆریان ده‌دا. هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان ئه‌و شه‌قامانه‌ى ده‌چێته‌وه بۆ زانکۆ و باقى شه‌قامه‌کانیانى دیکه به‌ست بۆ ئه‌وه‌ى نار٠ازیان یه‌ک نه‌که‌ون.
هه‌روه‌ها له شیراز نار٠ازیان و هێزه‌کانى رژیم تێکگیران و زیاتر له بیست که‌س له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه گیراون. خوێندکاران دژ به رژیم شیعاریان ده‌دا و به‌و هۆیه‌وه هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان بۆ بلاوه پێ کردنیان ته‌قه‌ى هه‌واییان ده‌کرد. له هه‌مان کاتدا هێزه لیباس شه‌خسیه‌کان عه‌کس و فیلمیان له له خه‌ڵک و لاوانى خۆراگر ده‌گرت.