هێزى ئینتێرنێتى خۆرایی کوره‌ى باشوور ٥٠ ٠ ئه‌ونده‌ى ئینتێرنێتى ئێرانه که به پووڵه
رۆژنامه‌ى خوراسان بلاوى کرده‌وه که له هه‌زار ئێرانى ته‌نیا شه‌ش که‌س ده‌ستیان به ئینتێرنێتى به هێز ده‌گا و هێزى ئینتێرنێتى خۆرایی کوره‌ى باشوور ٥٠ ٠ ئه‌ونده‌ى ئینتێرنێتى ئێرانه که به پووڵه.
ئه‌و رۆژنامه به ئیشاره به نوێترین زانیار که بلاو کراوه‌ته‌وه له ١٠ ٠ ٠ ئێرانى ته‌نیا شه‌ش که‌س ئینتێرنێتى به‌هێزى هه‌یه، به‌لام ئه‌و رێژه‌یه له جیهاندا هه‌ر ١٠ ٠ ٠ که‌س ٤٠ که‌س ده‌ستیان به ئینتێرنێتى به‌هێز ده‌گا و هه‌روه‌ها ده‌نووسێ ئه‌و رێژه‌یه‌ى ئێران یه‌ک حه‌وته‌مى جیهانه و له کاتێکدا که ئێران ١له‌سه‌دى خه‌ڵکى جیهان پێک دێنێ، ده‌بێ زیاتر له دوو ملوێن و ٨٦٠ هه‌زار که‌س کار به ئینتێرنێتى به‌هێز بکا.
دوکتور جه‌لالى ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى زانستى زانستگاى عیلم و سه‌نعه‌ت به رۆژنامه‌ى خوراسانى گووتووه که له ئێران‌دا ته‌نیا ٤٠ ٠ هه‌زار که‌س ده‌ستیان به ئینتێرنێتى به‌هێز ده‌گا و ئینتێرنێت بۆ باقى خه‌ڵک ١٢٨ کیلۆ بایته.
ناوبراو به ئیشاره به‌وه‌ى که له شارى سئولى کوره‌ى باشوور ئینتێرنێتى به‌هێز به خۆرایی دابه‌ش ده‌کرێ، گووتى: له ئێران‌دا به زۆرى هێزى ئینتێرنێت بۆ داونلۆد له چرکه‌یێکدا ٥ کیلۆبایته و هێزى ئینتێرنێتى خۆرایی کوره‌ى باشوور ٥٠ ٠ ئه‌ونده‌ى ئه‌و ئینتێرنێته‌ى ئێمه‌یه که به پووڵه.