گاردیه‌ن: ئێران کلاوهى ناوکه‌یی پێشکه‌وتووى تاقى کردۆته‌وه
رۆژنامه‌ى به‌ریتانیایی گاردیه‌ن ده‌ڵێ: ناوه‌نده‌ى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یی داواى له رژیمى ئێران کردوه سه‌باره‌ت به به‌ڵگه گه‌لێک شیى کردنه‌وه بدا که باس له تاقى کردنه‌وه‌ى کلاوهیێکى ناوکه‌یی پێشکه‌وتوو ده‌که‌ن.
ئه‌و رۆژنامه له ر٠اپۆرتێکى تایبه‌تى خۆیدا که رۆژى هه‌ینى ١٥ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بلاوى کردۆته‌وه به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌یێک که تا ئێستا بلاونهبۆتهوه که به‌شێکه له‌و بهروهندهى که ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران کۆى کردۆته‌وه، دانشمهندانى رژیم به ئه‌گه‌رى زۆر که‌ل و په‌لى پێشکه‌وتووى (ته‌قینه‌وه‌ى ناوخۆى دوو زه‌مانه) یان تاقى کردۆته‌وه که رێگه بۆ دروست کردنى کلاوهى ناوکه‌یی بچوکتر و ئاسانتر له جۆره‌کانى کۆن خۆش ده‌کا.
رۆژنامه‌ى گاردیه‌ن ده‌ڵێ: که ئه‌و تکنولۆژیه پانى کلاوه‌که که‌متر ده‌کاته‌وه و کارى سوارکردنى له سه‌ر مووشه‌ک ئاسانتر ده‌کا.
به پێى راپۆرتى ئه‌و رۆژنامه‌یه بوونى تکنولۆژى (ته‌قینه‌وه‌ى ناوخۆى دوو زه‌مانه) له به‌ریتانیا و ئه‌مریکاش نهێنیه و له ئه‌مریکادا قسه‌کردن له‌و مه‌سه‌له بۆ به‌رپرسانى ئه‌مریکایی یان کارناسانى ناوکه‌یی که بۆ ده‌وڵه‌ت کاریان کردوه، تاوانه.