کونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات و چه‌ند قسه‌یێک
بابه‌شێخ حوسێنى
به‌شى دووهه‌م
له به‌شى یه‌که‌مى ئه‌م باسه‌دا به کورتى چه‌ند کێشه‌یێکمان باس کرد، که رێگر بوون له پێش که‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونى سازمان. ئه‌و کێشه و کۆسپانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى سازمان و له ناوخۆشدا ووجوودیان بوو.
له‌م به‌شه‌دا باس له چه‌ند رێگه بۆ گه‌شه‌کردنى سازمان ده‌که‌ین، بێ گوومان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وتووه که ریزى سازمانى خه‌بات له ر٠ابردوودا وه‌ک پێویست یه‌کگرتوو و یه‌ک ده‌ست نه‌بوو، نه‌بوونى یه‌کده‌ستى و یه‌کگرتوویی له ناو هه‌ر سازمان و حیزبێکى سیاسى، و ته‌نانه‌ت له ناو خانه‌واده‌یێکیشدا ده‌بێته هۆى سه‌ر لێشێواوى و وێستانى کار و ههڵسور٠انهکان و په‌یدا بوونى ئاڵۆزى و ناهومێدى.
به ته‌جروبه له رابردوو و به خوێندنه‌وه‌ى ده‌یان به‌ڵگه‌ى باوه‌ر٠ پێکراو و رێنوێنى فیلسووفان و زانایان و پێشره‌وانى ئه‌دیان و هه‌روه‌ها به رێنوێنى باو باپیران ده‌رکه‌وتووه که یه‌کێتى و یه‌کده‌نگى به‌ردى بناغه‌ى سه‌رکه‌وتنه. هه‌ر کۆمه‌ڵێک و هه‌ر لایه‌نێک یه‌کێتى و یه‌کده‌ستى تێدا نه‌بێ شکستى خواردوه و نه‌یتوانیوه تا سه‌ر ده‌وام بێنێ. که باس له یه‌کده‌نگى و یه‌کریزى ده‌کرێ مه‌به‌ست ئه‌وه نیه کادر و ئه‌ندامان کوێرکوێرانه کار بکه‌ن و به بێ نه‌زه‌ردان و به بێ ر٠ا و ته‌گبیر ههڵسوور٠انیان هه‌بێ.
ئاشکرایه چه‌نده یه‌کیه‌تى و ته‌بایی و یه‌کده‌ستى گرینگه ئه‌ونده‌ش ئاڵ و گۆر٠ى بۆچوونه‌کان و گوێ گرتن له نه‌زه‌رى ئه‌ندامان و مشاوره کردن و ر٠اوهرگرتن و بر٠یارى هاوبه‌ش گرینگه. که ده‌گووترێ یه‌کده‌نگى و یه‌کده‌ستى به ماناى ئه‌وه نیه که‌سێک به ته‌نیا کارى سازمان به بێ هیچ مشاوره و راو ته‌گبیرێک به‌رێوه‌به‌رێ و ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یێکیش له شێوه‌ى به‌رێوه‌به‌ریه‌که‌ى گیرا، ره‌خنه‌گر تاوانبار بکرێ که یه‌کده‌ستى وه یه‌کریزیى تێکداوه. بێ گوومان یه‌کده‌ستى و یه‌کده‌نگى به هاونه‌زه‌رى و هاوبیرى و مشاوره‌کردنى دڵسۆزانه جێگیر ده‌بێ. بوونى نه‌زه‌ر و ر٠اى جیا نه‌ک له ر٠ادهى رێبه‌رایه‌تی دا ده‌بێ جێگیر بکرێ به‌ڵکوو ده‌بێ له هه‌موو ئورگانه‌کانى سازماندا له به‌رچاو بگیرێ. لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم ئه‌وه‌ش روون بکه‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌زه‌رێکى دا و نه‌زه‌ره‌که‌ى جێ به جێ نه‌کرا، که‌عبه که‌ج بووه و وابزانێ که رێ و شوێنى دیموکراسى په‌یره‌و نه‌کراوه. له سالانى سه‌ره‌تاى دامه‌زرانى سازماندا، براده‌رێک له کۆبوونه‌وه‌کاندا نه‌زه‌رى ده‌دا، کاتێک به کۆى ده‌نگ به پێچه‌وانه‌ى نه‌زه‌رى ئه‌و بریار ده‌درا، قه‌بووڵى نه‌ده‌کرد و ده‌یگووت وه‌لا من هه‌ر له سه‌ر نه‌زه‌رى خۆمم و ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌یڵێن قه‌بووڵم نیه. بێ گوومان دهربر٠ینى هه‌ر نه‌زه‌رێک له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه له به‌رزترین پله‌ى سازمانیشدا ئه‌گه‌ر به قازانج نه‌بێ و زۆرینه په‌سه‌ندى نه‌که‌ن نابێ فه‌رز بکرێ.
دڵسۆزى و خزمه‌ت به سازمان ته‌نیا له کارکردن و ههڵسوور٠اندا نیه، خزمه‌ت به سازمان، له گوێ گرتن له ره‌خنه‌ى هه‌ڤالان و قه‌بووڵ کردنى ر٠اى زۆرینه و پێشنهاد و مل دان بۆ ئوسووله ته‌شکیلاتیه‌کانه. به باوهر٠ى من ئه‌گه‌ر که‌سێک به ته‌نیا و به بێ ر٠ا و بۆچوونى گشتى ده‌ست بداته کارێک که له سیاسه‌ت و ئامانجى سازمانه‌وه دوور بێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و کاره‌ش هێندێک قازانجى زاهیرى بۆ سازمان به دواوه بێ، ئه‌و کرده‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌یه و ئه‌و که‌سه دسپلینى پێشێل کردوه و خزمه‌تێکى دروستى به سازمان و سیاسه‌ته‌کانى نه‌کردوه.
سازمانى خه‌بات پێویستى به‌وه‌یه که کادر و ئه‌ندامانى به دڵسۆزى زیاتر و به له به‌ر چاوگرتنى که‌م و کور٠یهکان هه‌ڵه‌کانى رابردوو، هه‌روه‌ها ئه‌و کرده‌وه پۆزتیڤانه‌ى ئه‌نجام دراون، له داهاتوودا هه‌نگاو هه‌ڵگرن و کار بکه‌ن.
پێویسته کونگره‌ى چواره‌م، ببێته مه‌یدانى هاتنه کایه‌ى بیرور٠اى پێشکه‌وتووانه و به‌راوردى دروست و شیاوتر، به‌راورد و بیر‌و بۆچوونێک که له‌گه‌ڵ واقعییه‌تى جوولانه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مان و ئه‌و جێ و شوێنه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران هه‌یه‌تى، بێته‌وه.
ئێمه نابێ لاسایی بکه‌ینه‌وه، نابێ چاولێکه‌رى بکه‌ین. ده‌بێ بزانین، سازمانى خه‌بات ئه‌وه باوهر٠یهتى و سیاسه‌تیه‌تى سه‌ربه خۆى هه‌یه، که له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن جیاوازى له بیر و بۆ چوون و له کارکرد و له سیاسه‌تیدا هه‌یه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ به سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى دروست وه‌ک له رابردوودا بوویه‌تى درێژه به ئه‌رکه‌کانمان بده‌ین. سه‌داقه‌ت، پاکى و ره‌وشت به‌رزى، شه‌فافیه‌ت، ئه‌خلاقى سیاسى هه‌میشه له سازماندا گرینگى پێ دراوه. ئه‌و خاڵه باشانه ئه‌گه‌ر هه‌مووى به ته‌واوى جێ به جێ نه‌کرابێ به خۆشیه‌وه به‌شى زۆرى هاورێبازانى سازمان کاریان پێ کردوه و پێى بار هاتوون، هه‌ر بۆیه‌ش بووه که ئه‌گه‌ر که‌سانێک دڵیان له سازمان ئێشابێ و دابر٠ابن، ته‌نانه‌ت چووبوونه ناوخۆى ئێران و به نه‌وعێک له‌گه‌ڵ رژیم که‌وتبن، ئێستاش رێزیان بۆ سازمانى خه‌بات و رێبازه‌که‌ى و کادره دڵسۆزه‌کانى هه‌یه.
جێگه‌ى خۆیه‌تى کونگره‌ى چواره‌مى سازمان ببێته مه‌یدانێک و کۆر٠ێک بۆ دۆزینه‌وه‌ى خاڵه لاوازه‌کان و چاره کردنیان و هه‌روه‌ها بێته هۆى به‌ره‌و پێش بردنى ته‌شکیلاته نیشتمانى و کوردپه‌روه‌ره‌که‌مان و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى دروست دابرێژێ و به وردى و چاوکراوه‌یی هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. نابێ هه‌ڵه‌شه بین له بر٠یاردان و کارکردنماندا، ده‌بێ سیاسه‌تى ئوسوولى و شیاو دارێژین. رێبه‌رایه‌تیى به‌وه‌ج و لێهاتوو هه‌ڵبژێردرێ و هه‌موو ئه‌ندامێکیش به بێ هیچ دوو دڵیێک پشت و په‌ناى رێبه‌رایه‌تى نوێ و سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانى سازمان بێ.
ده‌بێ له حاست پێوه‌ندى و هاوکارى له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هێزه سیاسیه کوردستانیه‌کان وه‌ک هه‌میشه سیاسه‌تى رێزى به‌رانبه‌ر و لایه‌نگرى نه‌کردن و نزیکى کردن له لایه‌نێکى دیارى کوردستانى په‌یره‌و بکرێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران وه‌ک هێزێکى به‌رپرسى و خاوه‌ن جێگه و شوێنى دیار له جوولانه‌وه‌ى کوردستان ده‌بێ خۆ دوور بگرێ له کێشه و ناکۆکى باڵه جیاجیاکانى هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى. به باوهر٠ى من ئه‌و سیاسه‌ته‌ى سازمان له حاست لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران ده‌بێ وه‌ک ئه‌سلێکى گرینگ له پێوه‌ندیه‌کان له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانى کوردستانى گرینگى پێ بدرێ.
هه‌روه‌ها له سه‌ر دۆستایه‌تى و نزیکى له هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى ئێران و سیاسه‌تى خه‌باتى هاوبه‌شى کوردستانى و سه‌رانسه‌رى و ئێرانى و دۆستایه‌تى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران ئه‌رکێک و ئه‌سلێکى گرینگه و بۆ جوولانه‌وه‌ى ره‌واى گه‌له‌که‌مان و سازمانى خه‌بات زه‌رووره و خزمه‌ت به جوولانه‌وه‌ى کورد و سازمان ده‌کا.
به باوهر٠ى من پێویسته سازمان له سه‌ر سیاسه‌تى دۆستایه‌تى و نزیکى له جوولانه‌وه‌ى سه‌رانسه‌رى به‌رده‌وام بێ و گوێ نه‌داته پر٠ و پاگه‌نده‌ى ژه‌هراوى و هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێستى نه‌شیاو و بێ به‌راورد و بێ بناغه.
بێ شک سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵبژێردراوى کونگره‌ى چواره‌مى سازمان، به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌جروبه‌ى ٣٠ ساڵ کارى سیاسى و بوونى له جوولانه‌وه‌ى ره‌واى گه‌له‌که‌مان و به له‌به‌ر چاوگرتنى ره‌نج و فیداکارى که‌م وێنه‌ى تێکۆشه‌رانى سازمان و رۆحى پاکى شه‌هیدانى سوورخه‌لات به بر٠یارى مه‌سئولانه و ههڵسوور٠انى لێبر٠اوانه، کار ده‌که‌ن و هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.