جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ زیندانى سنه‌ ئیحسان فه‌تاحیان له‌ سێداره‌ درا

له‌ زیندانى سنه‌ ئیحسان فه‌تاحیان له‌ سێداره‌ درا

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٨ ئیحسان فه‌تاحیان زیندانى سیاسى کورد له‌ سێداره‌ درا.
ئیحسان فه‌تاحیان که‌ ٢٧ ساڵى ته‌مه‌نى بوو،

ساڵى رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئاخوندیه‌وه‌ له‌ شارى کامیاران گیرا و به‌ تۆمه‌تى تێکدانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى، له‌لایه‌ن بابایی سه‌رۆکى لقى یه‌کى دادگاى رژیم له‌ سنه‌ به‌ ١٥ ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه‌ بۆ رامهرمز مه‌حکوم کرا، له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى رژیمه‌وه‌ حوکمه‌که‌ى له‌ ١٥ ساڵ زیندان و دوور خرانه‌وه‌، گۆر٠ا به‌ له‌ سێداره‌دان.
شایانى باسه‌ زۆربه‌ى ناوه‌ند و رێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان حوکمى ئێعدامى ئیحسان فه‌تاحیان یان مه‌حکوم کردبوو و داوایان له‌ به‌رپرسانى رژیم کرد بوو که‌ ئه‌و حوکمه‌ به‌رێوه‌ نه‌چێ، به‌لام به‌ پێچه‌وانه‌ى هه‌موو رێ و شوێنه‌ مرۆییه‌کان به‌رپرسانى جه‌لادى رژیم ئه‌و حوکمه‌یان به‌رێوه‌برد.

15 سال و 10 روز و 10 ساعت و 23 دقیقه پیش از این

له‌ زیندانى سنه‌ ئیحسان فه‌تاحیان له‌ سێداره‌ درا

له‌ زیندانى سنه‌ ئیحسان فه‌تاحیان له‌ سێداره‌ درا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن