ئیعدامى ئیحسان فه‌تاحیان به‌توندى مه‌حکووم ده‌که‌ین
رۆژى چوارشه‌ممه ٢٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى رژیمى سه‌رکوتگه‌رى ئاخوندى ئیحسان فه‌تاحیان ئیعدام کرد و به‌و کرده‌وه در٠ندانهیهى جینایه‌تێکى دیکه‌ى له‌به‌رانبه‌ر گه‌لى کورد و رۆڵه ئازادیخوازه‌کانى کوردستان به‌رێوه برد و لا٠Žپه‌رێکى ر٠هشى تر‌ى تۆمار کرد.
به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئیعدامى ئیحسان فه‌تاحیان که له‌دواى ره‌خنه و ناره‌زایه‌تى رێکخراو و ناوه‌ند جیهانیه‌کان بۆ ئه‌و حوکمه ناعادیلانه‌یه ئه‌نجام درا، که ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى بایه‌خێک به خواستى ناوه‌نده جیهانیه مرۆڤ دۆسته‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى جهانى ناده‌ن و له‌به‌رانبه‌ر ویست و داخوازییه مه‌شروعه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانى ئێران زمانى توندوتیژى و ئیعدام و ههر٠هشه په‌یره‌و ده‌که‌ن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، ئیعدامى ئیحسان فه‌تاحیان به توندى مه‌حکووم ده‌کا و هاوخه‌مى خۆى به که‌س و کارى ئیحسان و خه‌ڵکى خۆراگرى شارى سنه و تێکر٠اى هاونیشتمانانى کوردستان راده‌گه‌ێنێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٨