به‌رنامه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیه سه‌باره‌ت به مافه‌کانى گه‌لى کورد له‌و وه‌لاته
رۆژى هه‌ینى ٢٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌وڵه‌تى تورکیه سه‌باره‌ت به‌زیاد کردنى مافه‌کانى گه‌لى کورد و کۆتایی هێنانى به شهر٠ى ٢٥ ساڵه له‌و وه‌لاته هه‌واڵى دا. به‌لام له‌و به‌رنامه‌دا باسێک له شۆرشگێر٠انى کورد نه‌کراوه.
به‌سیر ئاتالاى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیه ده‌ڵێ: له چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌دا سنووردانان سه‌باره‌ت به زمانى کوردى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و جیا له پێک هێنانى کۆمیته‌یێک بۆ به‌ره‌نگارى له جیاوازى دانان، ناوه‌ند گه‌لى دیکه بۆ به‌دواداچوونى داواکان له ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کان پێک دێ.
ناوبراو زیادى کرد که ئه‌و به‌رنامه‌یه پرۆسه‌یێکى بێ سنوور ده‌بێ.
ده‌وڵه‌تى تورکیه له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تى ئوروپاوه له ژێر فشاردایه و ئه‌و کاره بۆ وه‌رگرتنى ئانکارا له یه‌کیه‌تى ئوروپا به‌رێوه‌ده‌چێ.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئوردوغان به ئیشاره به هه‌وڵه نیزامیه‌کان له ناوچه سنووریه‌کان به نوێنه‌رانى پارڵه‌مانى ئه‌و وه‌لاته‌ى گووت: ترۆریسته‌کان به‌و کارانه له ناونه‌چوون. ئه‌وه مومکین نیه که ئه‌و مه‌سه‌له له رێگه‌ى ئه‌منیه‌تیه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ.