جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئوباما ئابڵوقپه‌کانى سه‌ر رژیمى بۆ ساڵێکى دیکه‌ درێژ کرده‌وه‌

ئوباما ئابڵوقپه‌کانى سه‌ر رژیمى بۆ ساڵێکى دیکه‌ درێژ کرده‌وه‌

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢١ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٨، کۆشکى سپى رایگه‌یاند: باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا ئابڵوقه‌ى ئابوورى سی ساڵه‌ى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران نوێ کرده‌وه‌.

سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى دژ به‌ رژیمى ئێران، له‌ دواى به‌ بارمته‌ گرتنى کارمه‌ندانى سه‌فاره‌تى ئه‌مریکا له‌ مانگى نوامبرى ١٩٧٩ و له‌ کاتى سه‌رۆکایه‌تى جیمى کارتێر ده‌ستى پێ کرد. سه‌رۆکه‌کانى ئه‌مریکا له‌و ده‌مرا تا ئێستا هه‌موو ساڵێک ئه‌و ئابڵوقانه‌ نوێ ده‌که‌نه‌وه‌.
به‌ پێى ئه‌و ئابڵوقانه‌ ته‌واوى داراییه‌کانى رژیمى ئێران له‌ ئه‌مریکا ده‌ستى به‌ سه‌ردا گیرا و سات و سه‌وداى شیرکه‌ته‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌گه‌ڵ رژیم قه‌ده‌غه‌ کرا.
کۆشکى سپى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: باراک ئوباما له‌ نامه‌یێک دا بۆ کونگره‌ى ئه‌مریکا نوسیوویه‌تى: پێوه‌ندیه‌کانى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی نه‌بۆته‌وه‌ و ئابڵوقه‌کان بۆ ساڵێکى دیکه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌.

15 سال و 7 روز و 11 ساعت و 2 دقیقه پیش از این

ئوباما ئابڵوقپه‌کانى سه‌ر رژیمى بۆ ساڵێکى دیکه‌ درێژ کرده‌وه‌

ئوباما ئابڵوقپه‌کانى سه‌ر رژیمى بۆ ساڵێکى دیکه‌ درێژ کرده‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن