لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى کرد حوکمى ئێعدامى هاووهلاتیێکى کورد هه‌ڵوه‌شێته‌وه
رێکخراوى نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژى هه‌ینى ٢٢ى خهزهڵوهرى ١٣٨٨ به ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک داواى له رژیم کرد که زوو حوکمى ئێعدامى شێرکۆ معارفى که هاووهلاتیێکى کورد که به موحاربه تاوانبار کراوه، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و هاووهلاتیه کورده ئێرانیه به هۆى ئه‌ندام بوون له یه‌کێک له هێزه کوردستانیه‌کان به موحاربه له‌گه‌ڵ خودا تاوانبار کراوه.
له راگه‌یێندراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له بنکه‌ى له له‌نده‌نه هاتووه: شێرکۆ معارفى رۆژى پێنج شه‌ممه ٢١ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ به‌ندى تاکه‌که‌سى له زیندانى سه‌قز گوازراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه حوکمى ئێعدامى ناوبراو به‌م زووانه به‌رێوه‌بچێ.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها زیادى کردوه: کوردێکى ئێرانى دیکه به ناوى حه‌بیبولا له‌تیفى مه‌ترسى له سێداره‌دانى له سه‌ره.