دواین نامه‌ی ئیحسان فه‌تاحیان له زیندانی سنه‌وه که چاوه‌رێی جێبه‌جێ کردنی حوکمی ئیعدامه
ئێحسان فه‌تاحیان گیراوی سیاسی کورد که بڕیار وایه دووسبه‌ی له سێداره بدرێت،له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری "سنه‌وه" نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵه‌ی بۆ ڕای گشتی بڵاو کرده‌وه.
له نامه‌که‌ی گیراوی کورددا هاتووه:دوایین تیشکی هه‌تاوی ئێواران ئاماژه به‌و ڕێگایه ده‌کات که ده‌مهه‌وێت بینوسم.
خشه‌خشی گه‌ڵاکان له ژێر هه‌نگاوه‌کانمدا ده‌ڵێن: لێگه‌ڕی با بکه‌ویته خواره‌وه، ئه‌و کاته‌یه که ڕێگای ئازادی ده‌دۆزیته‌وه.
ئێحسان فه‌تاحیان له به‌رده‌وامی نامه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: قه‌ت له مردن نه‌ترساوم،ته‌نانه‌ت ئێستاش که له نزیکمه‌وه‌یه و زۆر به گه‌رمی هه‌ستی پێ ده‌که‌م، بۆنی ده‌که‌م و ده‌یناسمه‌وه،چونکه ئاشنای دێرینی منه.
فه‌تاحیان وه‌ها درێژه به نامه‌که‌ی ده‌دا:له شاری کرماشان ژیانم ده‌ست پێ‌کرد، ئه‌و شوێنه‌ی که گه‌وره‌یی له سه‌ر زمانی هاونیشتمانیه‌کانمه، ئه‌و شوێنه‌ی که لانکه‌ی شارستانیه‌ته. له‌وێدا هه‌ستم به هه‌ڵاواردن کرد، زوڵمیک له به‌رانبه‌ر منی تاک و له به‌رانبه‌ر کومه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی. به‌دواداچوون بۆ ئه‌و زوڵم و هه‌ڵاواردنه هه‌زاران ڕێچکه‌ی به بیرمدا هێنا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشه‌که‌یان ئاسته‌نگ کردبوو، که له ناوه‌وه ڕێگایه‌کم نه‌دۆزیه‌وه. سه‌ودای دۆزینه‌وه‌ی خۆم، شوناسی خۆم که لێی بێبه‌ری کرابووم، منی بۆ ده‌رهوه‌ی سنووره ده‌ستکرده‌کان ڕاکێشا و بووم به پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه. دوور که‌وتنه‌وه له شوێنی منداڵیم هه‌رچه‌ند پڕ ئازار بوو، به‌ڵام هیچ کات نه‌بوو به هۆکاری دابڕان له شوێنی له دایکبوونم.
جارێک که به نیه‌تی سه‌ردانی خانه‌واده و بیره‌وه‌ریه‌کان گه‌ڕامه‌وه، دیداریان لێم تاڵ کرد،ده‌ستبه‌سه‌ر کرام و خرامه ناو قه‌فه‌سه‌وه. له هه‌مان ده‌ستپێکدا به پێشوازی مرۆڤدۆستانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان کردم، تێگه‌یشتم که هه‌مان چاره‌نووسی تراژیکی ڕێبوارانی ئه‌م ڕێگایه چاوه‌ڕوانمه،ئه‌شکه‌نجه، دۆسیه، دادگا ، سزای نادادوه‌رانه و له کۆتایدا مه‌رگ.
لێمگه‌ڕین خۆمانیانه تر بڵیم: له دوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنم له ڕێکه‌وتی 29.4.87 و پاش چه‌ند کاتژمێر میوان بوون له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری کامیاران، له کاتێکدا که‌له‌پچه له ده‌ست و چاوه‌کانم به‌سترابوون، بینینیان لێ قه‌ده‌غه کردم. ئیتر گواسته‌نه‌وه بۆ ئیتلاعاتی شاره‌کانی تر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد: ژووری تاکه‌که‌سی، ئه‌شکه‌نجه، لێکوڵینه‌وه و دواتر به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له کۆمه‌ڵه و هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له یه‌که‌م دادگادا حوکمی 10 ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه‌م به سه‌ردا سه‌پێندرا،پێکهاته‌ی ئیداری و سیاسی ئێران هه‌موو کات تووشیاری ئافه‌تی ناوه‌ندگه‌رایی بووه،به‌ڵام له‌م یه‌کیاندا گوایه ئه‌و ناوه‌ند گه‌رایه نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوکمه‌کان له باڵاترین ئاست واته له سێداره‌دانیان،له دیوانی باڵای وڵات وره‌گرتووه‌ته‌وه داویانه‌ته دادگاکانی پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگا،لێره‌دا بوو کاتی ناره‌زایه‌تی به حکومی دادگا ،ناباوه‌ڕانه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ،سنه حوکمی ده ساڵ زیندان گوری به حوکمی له سێداره‌دان.
جێ بیر هینانه‌وه‌یه که ماوه‌یه‌کی کورت دووای گوڕینی حوکمه‌که،له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری"سنه" دیسانه‌وه گوازرامه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات و له‌وی داواین لێکردم له به‌رچاو کامێرا ئه‌و کردوه‌انه‌ی نه‌مکردووه دانی پێدا بنێنم.
سه‌ڕه‌ڕای گوشار وئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر،من ئاماده نه‌بووم ئه‌وه کاره بکه‌م و ئه‌وانیش ڕاشکاوانه وتیان،له سێداره‌ت ده‌ده‌ین. ئێستاکه له دوواین دیدارم له گه‌ل دادستان له ناو گرتووخانه،ناوبراو وتی که‌و جێبه‌جیکردنی ئه‌و حوکمه نا یاسایه،به‌ڵام بو ودووه‌م جار به نیزان که حوکمه‌که جێبه‌جێ بکه‌ن.بێگومان ئه‌وه ئینسانه پێداگری ده‌زگاکانی ئاسایشی و سیاسی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و حوکمه،ئه‌و لایه‌نانه ته‌نیا له ڕونگه‌ی،بڕی مووچه‌که‌یانه‌وه چاو له ژیان ومردنی گیراوێکی سیاسی ده‌که‌ن.
بۆ ئه‌وان مه‌به‌سته ناڕه‌واکانیان،هیچ بابه‌تێک گه‌ڵاڵه ناکرێت،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تایترین مافی ژیان بێت،واته‌ژیان،
به‌ڵام قسه‌ی کوتایی،ئه‌گه‌ر به گۆمانی زاڵمان و ده‌سه‌ڵاتداران،مه‌رگی من هۆکاری سڕینه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد و کوردستانه،پێویسته بڵێم ئه‌و خه‌یاڵێکی به‌تاڵه.نه مردنی من و نه‌هه‌زارانیتر وه‌ک من،مه‌رهه‌میک نابێت بۆ ئه‌و ده‌رده بێ ده‌رمانه و به‌ڵکوو بلێسه‌ی ئاگره‌که‌ی،فراوانتر ده‌کات.
هه‌ر مره‌گیک ئاماژه به ژیانێکیتره.
ئیحسان فه‌تاحیان گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی،سنه.