دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیم پێش نوێژى کاتى زاهیدانى گرت

رژیم پێش نوێژى کاتى  زاهیدانى گرت

مولوى عبدالغنى شه‌ به‌خش، پێش نوێژى کاتى سووننى له‌ زاهیدان و یه‌کێک له‌ ئوستادانى حه‌وزه‌ى علمیه‌ى سوننى له‌و شاره‌ له‌لایه‌ن دادگاى تایبه‌ت به‌ رۆحانیه‌تى مه‌شهه‌ده‌وه‌ گیرا که‌ پێش نوێژى سوننى شارى خاش تا ئێستاش له‌ به‌ندیخانه‌دایه‌.

مولوى عبدالمجید مرادزهى ئوستادى حه‌وزه‌ى علمیه‌ى دارالعلومى زاهیدان به‌ بی بی سی گووتووه‌ که‌ به‌رێز شه‌ بخش دوو حه‌وتوو پێش ئێستا بۆ دادگاى رۆحانیه‌ت بانگکرا و به‌ دانى زه‌مانه‌ت ئازاد بوو، به‌لام رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢١ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ مه‌شهه‌د گیرا.
به‌ گووته‌ى ناوبراو گیرانى شه‌ بخش و فشاره‌کان بۆ سه‌ر ژماره‌یێکى دیکه‌ له‌ مامۆستایانى ئایینى سوننى به‌ هۆى خۆراگریان له‌ به‌رانبه‌ر به‌رێوه‌بردنى به‌رنامه‌ى ناسراو به‌ \"رێکخستنى حه‌وزه‌کانى علمیه‌ى سوننى\" بووه‌.
مرادزهى ده‌ڵێ: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ یه‌ک ساڵ له‌وه‌ به‌ر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى وه‌لى فه‌قیه‌ له‌ ناوچه‌ سوننیه‌کان به‌ شۆراى به‌رزى ئینقلابى فه‌رهه‌نگى پێشنیار کرا و له‌و شۆرایه‌دا په‌سه‌ند کرا.
به‌ گووته‌ى ناوبراو ئه‌و به‌رنامه‌ له‌ ئه‌ساسدا \"ده‌ست به‌ سه‌ردا گرتنى حه‌وزه‌ علمیه‌کانى سونیه‌\" و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادى ئه‌و حه‌وزانه‌ له‌ ناو ده‌با.

15 سال و 9 روز و 11 ساعت و 28 دقیقه پیش از این

رژیم پێش نوێژى کاتى زاهیدانى گرت

رژیم پێش نوێژى کاتى زاهیدانى گرت


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن