زیندانیانى سیاسى کورد مانیان له خواردن گرت
مانگرتن له خواردنى سێ رۆژه له‌لایه‌ن چه‌ند که‌س له زیندانیانى سیاسى کورده‌وه له زیندانى ورمێ.
به پێى ر٠اپۆرتى کۆمه‌ڵى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، به‌ندکراوانى سیاسى کورد له گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى ورمێ سه‌باره‌ت
به مه‌حکوم کردنى له سێداره‌دانى ئیحسان فه‌تاحیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوکمى ئێعدامى باقى چالاکانى سیاسى و مه‌ده‌نى کورد له رۆژى شه‌ممه ٢٣ى خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه مانگرتنێکى سێ رۆژه‌یان ده‌ست پێ کردوه. ئه‌وان رایانگه‌یاندوه که ئه‌گه‌ر فشاره‌کانى سه‌ر زیندانیه سیاسیه‌کانى کورد رانه‌گیرێ، له رۆژانى دواییش دا به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتنه‌کانیان.
هه‌روه‌ها محمدى خوسره‌وى سه‌رۆکى گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى سنه سه‌ردانى به‌ندى ٢ى گرتووخانهکهى کردوه که زۆربه‌ى به‌ندیه سیاسیه‌کانى تێدایه، له‌گه‌ڵ ههر٠هشه له زیندانیانى سیاسى، ههر٠هشهى له حه‌بیبولا له‌تیفى خوێندکارى به‌ندکراوى مه‌حکوم به ئێعدامى کردوه و گواستوویه‌ته‌وه بۆ زیندانى تاکه که‌سى.
شایانى باسه، حه‌بیبولا له‌تیفى له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ندی سیاسى دیکه له رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو هاوکات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئێعدامى ئیحسان فه‌تاحیان مانیان گرتووه و تا ئێستا به‌رده‌وامن.