سێ خوێندکار له خوێندن بێ به‌ش کران
رۆژنامه‌ى ئیعتماد بلاوى کرده‌وه که به‌رپرسانى زانکۆى زه‌نجان رێگه‌یان نه‌دا به ناو نووسى سێ خوێندکارى ئه‌و زانکۆیه و نووسیوویه‌تى رێگه نه‌درا به سورنا هاشمى، به‌هرام واحدى و عه‌لى ر٠هزا فیروزى که له خوێندکارانى مانگرتوون، به‌رده‌وام بن له خوێندن.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، ئه‌و سێ که‌سه له‌و خوێندکارانه‌ن که له مانگى جۆزه‌ردانى ر٠ابردوودا له نار٠هزایهتى به گه‌نده‌ڵى ئابوورى و فشارى به‌رپرسانى زانکۆ مانیان گرتبوو و هه‌ر به‌وبۆنه‌وه گیران.
به پێى ر٠اپۆرتى ئه‌و رۆژنامه به‌رپرسانى ئه‌و زانکۆیه تا ئێستا له‌و باره‌وه هیچ وه‌لامێکیان نه‌داوه‌ته‌وه.