ئوباما و مدودف ووریاییان به رژیمى ئێران دا
باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا و دمیترى مدودف سه‌رۆک کۆمارى روسیه ووریاییان به رژیم دا که کات بۆ چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی رژیم له رێگه‌ى دیپلۆماتیکه‌وه له ته‌واو بوون دایه.
سه‌رۆک کۆماره‌کانى ئه‌مریکا و روسیه له په‌راوێزى کۆبوونه‌وه‌ى رێبه‌رانى وه‌لاتانى ئاسیا ـ ئوقیانووسیه له سه‌نگاپوور، کۆبوونه‌وه.
ئوباما گووتى: ئه‌وه جێگه‌ى داخه که ئێران تا ئێستا وه‌لامى باشه‌ى به گه‌لاڵه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى نه‌داوه‌ته‌وه.
دمیترى مدودف سه‌رۆک کۆمارى روسیه‌یش گووتى: ئه‌و هێشتا هومێدى هه‌یه که ئێران رازى ئورانیۆمى پالاوته کراوى خۆى بۆ کردنى به سووته‌مه‌نى ناوکه‌یی بۆ روسیه بنێرێ. سه‌رۆک کۆمارى روسیه ووریایی دا که ئه‌گه‌ر به‌و باره‌وه به‌ره‌و پێشچوون به‌دى نه‌کرێ، رێگه‌ى دیکه ده‌گیرێته به‌ر.
ناوبراو روونى نه‌کرده‌وه که چ رێگه‌یێک ده‌گرنه به‌ر به‌لام چاودێریانى سیاسى ده‌ڵێن: ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئابڵوقه‌ى توند و تیژتر دژ به سه‌ر رژیمدا بسه‌پێندرێ.