جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌گه‌رى له‌ سێداره‌دانى مێرمنداڵێکى دیکه‌

ئه‌گه‌رى له‌ سێداره‌دانى مێرمنداڵێکى دیکه‌

مێرمنداڵێکى دیکه‌ که‌ له‌ ته‌مه‌نى ١٧ ساڵى دا تووشى قه‌تڵ بووه‌ نزیک بۆته‌وه‌ له‌ ئێعدام.
هه‌واڵده‌رى هه‌رانا، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ره‌زایی له‌ دایک بووى ٢٦ى خه‌رمانانى ١٣٦٩ به‌ تاوانى کوشتن که‌ له‌ ته‌مه‌نى ١٧ ساڵیدا (گه‌لاوێژى ١٣٨٦)،

دوو ساڵه‌ له‌ گرتووخانه‌ى ره‌شت دایه‌ و ئێستا له‌گه‌ڵ ته‌ئیدى حوکمى تۆڵه‌ (قصاس) له‌ ئێعدام نزیک بۆته‌وه‌.
ناوبراو تاوانبار کراوه‌ که‌ له‌ نزاعێکى به‌ کۆمه‌ڵدا به‌ چه‌قۆ مه‌هیار عه‌لیزاده‌ى کوشتووه‌. جێگه‌ى باسه‌ له‌م په‌روه‌نده‌دا که‌سێکى دیکه‌ش وه‌ک به‌کوژ ناسراوه‌ که‌ موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ره‌زایی و ئه‌ویش به‌ قه‌ساس مه‌حکوم کراون.
به‌ پێى مادده‌ى ٣٧ى کنوانسیونى مافى منداڵ به‌رێوه‌بردنى سزاى ئێعدام و زیندانى هه‌تاهه‌تایی بۆ مندالان له‌ پێش ١٨ ساڵیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌. هه‌روا له‌ به‌ندى ٦ مادده‌ى ٥ جارنامه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مه‌ده‌نى و سیاسى، حوکمى ئێعدامى بۆ مندالانى ژێر ١٨ ساڵى قه‌ده‌غه‌ کردوه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا رژیمى ئێران به‌رزترین حوکمى ئێعدامى مندالانى له‌ جیهاندا هه‌یه‌.

15 سال و 5 روز و 11 ساعت و 21 دقیقه پیش از این

ئه‌گه‌رى له‌ سێداره‌دانى مێرمنداڵێکى دیکه‌

ئه‌گه‌رى له‌ سێداره‌دانى مێرمنداڵێکى دیکه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن