جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

درێژه‌ى ئێعدامى ئازادیخوازان له‌ ئێران ده‌رخه‌رى داماوى رژیمى ئاخوندیه‌

درێژه‌ى ئێعدامى ئازادیخوازان له‌ ئێران ده‌رخه‌رى داماوى رژیمى ئاخوندیه‌

چالاک
ماوه‌ى ٣٠  ساڵه‌ رژیمى ئاخوندى به‌ سه‌رکوت و هه‌ر٠ه‌شه‌ و زیندانى کردن و ئێعدامى لاوان و شۆرشگێران درێژه‌ى به‌ حوکمى نامه‌شروعى داوه‌. به‌تایبه‌ت له‌ سالانى سه‌ره‌تاى به‌ ده‌سه‌لات گه‌یشتنى ئاخونده‌کان، به‌ کۆمه‌ڵ لاوانى شۆرشگێر٠ ئێعدام کراون به‌بێ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌وه‌یان بووبێ پارێزه‌ر بۆ خۆیان دیارى بکه‌ن.

به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و کات که‌متر ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و گشته‌ سه‌ره‌رۆییانه‌دا هه‌ڵوێستیان ده‌گرت و ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندیش به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ هه‌ل و مه‌رجى جه‌نگى ئێران ـ عێراق به‌ ناوى جاسوس و خه‌یانه‌تکار ده‌ستیان ئاوه‌ڵه‌بوو، هه‌موو سنوورێکیان له‌ ئازاردانى جه‌ماوه‌ر تێ په‌ر٠اند. هه‌ر رۆژه‌ پۆلێک له‌ لاوانى شۆرشگێر٠یان ئێعدام ده‌کرد که‌ دیارترینى ئه‌و جینایه‌تانه‌ى ئاخوندان، ئێعدامى زیاتر له‌ ٢٧ هه‌زار ئازادیخواز له‌ هاوینى ساڵى ١٣٦٧ى کۆچى خۆریدا بوو.
ئازارى ئازادیخوازان و گرتن و ئێعدام کردن نه‌ریتێکى دیار و به‌رده‌وامى حاکمیه‌تى ئاخوندى بووه‌، ئه‌و نه‌ریته‌ قیزه‌ونه‌ى که‌ ته‌ر٠ و ووشکى پێکه‌وه‌ سووتاندووه‌ و بایه‌خێکى بۆ مرۆڤى ئازادیخواز و مافى ئینسانى هه‌ر تاکێکى کۆمه‌ڵ دانه‌ناوه‌.
ئه‌و نه‌ریته‌ قیزه‌ونه‌ى ده‌سه‌لاتدارى هه‌ر کام له‌ مۆره‌کانى رژیمى له‌ سه‌ر راهێندراوه‌ و هه‌ر مۆره‌یێکى ده‌سه‌لات که‌ ده‌م ده‌کاته‌وه‌ و قسه‌ کاوێژ ده‌کا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ چاوبه‌ست و فێڵ باسى ئاوه‌دانى و خۆشگوزه‌رانى و خزمه‌ت به‌ خه‌ڵک بکا، هه‌ر له‌و کاته‌دا هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ خه‌ڵک و لاوان ده‌کا، ته‌نانه‌ت به‌رپرسى هێزى ئینتزامى و سه‌ربازى که‌ به‌ پێى کارى حکومه‌ت مافى ئێعدام کردن و حوکم دانى به‌ ده‌ست نیه‌، قسه‌ له‌ ئێعدامى لاوان ده‌کاو خه‌ت و نیشان بۆ به‌رێوه‌چوونى ئێعدامى خه‌ڵک ده‌کێشێ و هه‌ر ئاخوندێک و به‌رپرسێک له‌ ئێعدام ده‌دوێ، ئه‌گه‌ر باسى پرۆژه‌ى کشت و کاڵى و ته‌نانه‌ت سارد و گه‌رمى، و گرانى و بارى ئابووریش بکا له‌ به‌شێک له‌ قسه‌کانیدا هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ خه‌ڵک و ئازادیخوازان ده‌کا.
بێ گوومان ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌و رژیمه‌ هیچ کات نه‌یانویستوه‌ گوێ له‌ داواى خه‌ڵک و ئازادیخوازان بگرن و مافى ره‌واى هاووه‌لاتیان که‌ ئازادی و نه‌بوونى جیاوازی ده‌سته‌یی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ جێ به‌ جێ بکه‌ن.
مه‌گه‌ر چ دیکتاتۆر و ملهور٠ێک توانیویه‌تى تا سه‌ر درێژه‌ به‌ در٠نده‌یی و سه‌رکوتى خه‌ڵک بدا، ئایا ئه‌وه‌ى به‌ سه‌ر دیکتاتۆران و ده‌سه‌لاته‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان له‌ مێژوودا هاتووه‌، نابێ ببێته‌ ده‌رسێک بۆ ئه‌وه‌ى ئاخوندان له‌ که‌لى شه‌یتان بێنێته‌ خواره‌وه‌.
سی ساڵه‌ گه‌لى کورد به‌ در٠ندانه‌ترین شێوه‌ له‌لایه‌ن جه‌لاده‌کانى ده‌سه‌لاتى ره‌شى ئاخوندیه‌وه‌ ده‌چه‌وسێته‌وه‌، لاوانى کورد له‌ زیندان ده‌کرێن و ده‌که‌ونه‌ به‌ر قورسترین شکه‌نجه‌ ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن ئازادى، به‌ نار٠ه‌وا ئێعدامیان به‌ سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ.
مه‌گه‌ر ئیحسانى فه‌تاحى و شێرکۆ مه‌عارفى و ده‌یان لاوى چالاک و نیشتمانپه‌روه‌ر بێجگه‌ له‌وه‌ى که‌ داواى مافى نه‌ته‌وه‌یێک و نه‌مانى سته‌م و بێعداڵه‌تى ده‌که‌ن چى یان کردوه‌ و چ تاوانێکیان لێ روودراوه‌؟ مه‌گه‌ر ئازادى، مافى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێک و مرۆڤێک نیه‌؟ ئاخونده‌کان به‌و کرده‌وه‌ در٠ندانه‌یان ده‌یانه‌وێ به‌ر به‌ ره‌وتى ئازادیخوازى بگرن، به‌لام خه‌یاڵیان خاوه‌ و هیچ کات ناتوانن کۆتایی به‌ خه‌باتى ئازادیخوازى بێنن، هه‌روه‌ک چۆن ٣٠  ساڵه‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و گشته‌ سه‌رمایه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ى خه‌ڵکى ئێران و به‌ به‌کارهێنانى هه‌ر٠ه‌شه‌ و ئێعدام و وێران کردنى شار و دێى کوردستان نه‌یانتوانیوه‌ به‌ر به‌ نار٠ه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى و تێکۆشانى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان و چالاکى لاوانى کورد له‌ زانستگاکان و ناوه‌نده‌ عیلمیه‌کان بگرن.
نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى دواى ئێعدامى ئیحسان فه‌تاحیان له‌ شاره‌کانى کوردستان و مان گرتنى زیندانیانى سیاسى کورد، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن که‌ رژیمى ئاخوندى ناتوانێ به‌ زۆر و هه‌ر٠ه‌شه‌ و ئێعدام، ئازادیخوازان چاوترسێن بکا.
بێ گوومان گه‌لى کورد به‌ ئێعدامى لاوانى تێکۆشه‌ر زیانى لێ ده‌که‌وێ، به‌لام خوێنى ئه‌و لاوه‌ تێکۆشه‌رانه‌ ده‌بێته‌ چۆڵه‌چراى رێگه‌ى ئازادى و رزگارى و له‌ هه‌مان کاتدا سه‌رکوتى بێ به‌زه‌ییانه‌ و ئێعدامى لاوان و زیندانى کردن و شکه‌نجه‌ دانیان، ده‌رخه‌رى داماویی و سه‌رلێشێواویی ده‌سه‌لاتى ئاخوندیه‌و ئه‌و په‌یامه‌شى لێ وه‌رده‌گیرێ که‌ ئاخونده‌کان له‌ لێکدانه‌وه‌و معاده‌لاته‌کانیان له‌ هه‌ڵه‌دان و به‌ پێى ئه‌زموونه‌ مێژووییه‌کان و ئه‌وه‌ى به‌ سه‌ر ده‌سه‌لاته‌ دیکتاتۆره‌کاندا هاتووه‌، رژیمى ئاخوندیش، بێجگه‌ له‌ رووخان و له‌ ناو چوون هیچ رێگه‌یێکى دیکه‌ى له‌ به‌رده‌م نیه‌.

15 سال و 5 روز و 14 ساعت و 21 دقیقه پیش از این

درێژه‌ى ئێعدامى ئازادیخوازان له‌ ئێران ده‌رخه‌رى داماوى رژیمى ئاخوندیه‌

درێژه‌ى ئێعدامى ئازادیخوازان له‌ ئێران ده‌رخه‌رى داماوى رژیمى ئاخوندیه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن