په‌یامی سازمانی خه‌بات بۆ کۆنفرانسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ستۆکهۆڵم!
کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران
میوانانی به‌رێزی ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌بات! هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له رۆژانی 14 و 15ی نومبردا له شاری ستۆکهۆڵم پێته‌ختی سوئێد له‌لایه‌ن چه‌ند که‌س له دوکتراو روناکبیرانی دڵسۆزی گه‌ل له سه‌ر باسی دیالۆگ و هاوکاری هێزو لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، به به‌شداری نوێنه‌ری زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تی و رووناک‌بیر و سیاسی و هونه‌رمه‌ند به‌رێوه چوو، شاندێکی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران له‌و کۆنفرانسه‌دا به په‌یامێک به‌شداری کرد که په‌یامی سازمان له لایه‌ن هاوری کاک رێبوار حسه‌ینی یه‌وه پێشکه‌ش کرا که لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه به گه‌رمی پیشوازی له په‌یامی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران کرا ، که ئێوه‌ی به‌رێز ده‌قی ئه‌و په‌یامه لیره‌دا ده‌بینن:
هاو کۆڕانی خۆشه‌ویشت!
که‌سایه‌تیه به‌رێزه‌کان!
نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه‌کان!
وه‌ک سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران ، خۆشحاڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین سه‌باره‌ت به وه‌ی که چه‌ند که‌س له دڵسۆزانی رووناک‌بیر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست، هه‌وڵیان داوه به‌شێکی به‌رچاو له که‌سایه‌تی و هێز و لایه‌نه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،بۆ باس و راوێژ له سه‌ر هاو ده‌نگی و هاو هه‌ڵوێستی و دیالۆگ، له تاراوگه له ده‌وری یه‌کتری کۆوه‌که‌ن. هێوادارین ئه‌م کۆنفرانسه ههنگاوێکی ئه‌رێنی و به به‌رهه‌م بێ له پێناو ویست و ئاوات و ئامانجه‌کانی جه‌ماوه‌ری کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا.
دۆستانی به‌رێز! ئه‌وه‌ی که حاشای لێ ناکرێ وپێویستێکی مێژوویه و ویست و ئاواتی دانه‌دانه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی کورده‌وارییه له قۆناغ هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا، به‌تایبه‌ت که دژمنی هاوبه‌ش وسهرهکیمان ،، رژیمی ویلایه‌تی فه‌قی،، له لاێک به هۆی سه‌ره‌رۆیی و گوێ نه‌دان به بڕیار و بانگه‌وازه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، له هه‌موو بارێکه‌وه ته‌ریک که‌وتۆته‌وه و فشار و کۆده‌نگێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ره‌ره و هه‌ر هه‌نگاو و گوتار و کردارێکی به وردی له ژێر چاوهداری دایه‌و خاوه‌نی هیچ پێگه و متمانهێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت ناوچه‌ییش نییه و، له لایه‌کی تره‌وه شه‌ڕی ده‌سه‌لات ومه‌زنی خوازی له نێوان مۆره و کاربه‌ده‌ستانی تازه‌و کۆنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دا، به توندڕۆ و میانه‌ڕه‌و و به‌ناو ئیسڵاح ته‌له‌به‌وه، که له‌راستی دا هه‌موویان له جینایه‌ت و خوێن رێژی و ماڵوێرانی و دیکتاتۆڕی و دارشتنی یاسا و ناوه‌ندی سه‌رکوتگه‌ر له دژی گالانی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی دا، هاو به‌شن و یه‌ک جۆر بیرکردنه‌وه‌یان هه‌بوه وهه‌یه و هه‌مویان په‌یڕه‌و و پارێزه‌ری خه‌تی ئیمام و یاسا و بڕیاره‌کانی نیزامی ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیهن، له سۆنگه‌ی ئه‌و شه‌ڕه کوردسی و ده‌سه‌ڵات و کێ بڕکێه وه ده‌رفه‌تێک بۆ کۆمه‌ڵانی وه‌زاڵه‌هاتووی ژێر ده‌ستی ئه‌م نیزامه هه‌ڵکه‌وت و تاویان دایه ناڕه‌زایه‌تی و ئه‌م حه‌ره‌که‌ته ئیستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، کۆده‌نگی و هاو ئاهه‌نگی و هاو هه‌ڵویستی کورده به لایه‌نی سیاسی وکۆڕ و کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی و...هتد، له هه‌مبه‌ر هه‌ر روودا وپیش هات وئاڵوگۆڕێک که پێوه‌ندی به بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه هه‌بێ و په‌ره به بیری نه‌ته‌وه‌یی بدا‌و مافه نهتهواتیهکانمان ده‌ست نیشان بکاو بۆ به‌دی هێنانیان هه‌وڵ بدات پئیویستێکی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولایه .به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای داخه و کۆسپی سه‌ر رێگای پێک هێنانی تریبونێکی هه‌ره‌وه‌زی و کۆده‌نگێکی متمانه پێکراو و سه‌رئه‌نجام پلادفۆڕمێکی هاوبه‌شی کوردیه که له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه په‌ره به بیری به نه‌ته‌وه‌یی کردنی خه‌باتمان بدا و له قۆرغ و پاوانی لایه‌ن و حیزبایه‌تی ده‌ربازی کا وبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی له به‌ر چاو بگرێ،له‌ت له‌ت بوون ولێک ترازان و هه‌ر کام روو له لاێکی هێزه کوردیه‌کانه که به ناشکوری نه‌بێ له‌م راستایه‌دا هیچ کام له‌م بێ بهختیهی خۆی و گه‌له‌که‌ی بێ به‌ش نییه و هیچ کام ئه‌وی تر ته‌حه‌مول ناکا و خۆی پێ راست و ره‌سه‌ن و ئه‌وی تری پی ناراست وله رێ لادراوه ، که ئه‌مه ناراسته‌و خۆ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی دژمنانمان ده‌کات. یه‌کێکی تر له هۆیه‌کانی دڵساردی و کۆسپ خستنه سه‌ر رێگای کۆده‌نگی و هاو ئاهه‌نگی ئه‌وه‌یه که ، به‌شێک له هێزه کوردیه‌کان خۆیان پێ خاوه‌نی هه‌موو شتێکه‌و هێز و لایه‌نه‌کانی تریان نایاته به‌رچاو و بۆ هه‌ر بریار و وتار و کارێک خۆیان وه‌ک خاوه‌نی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای چاره‌نووسی هه‌موو چین و تویژه‌کانی کۆمه‌ڵ به هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕه جیاوازه‌کانیانه‌وه ده‌زانن ته‌نیا و ته‌نیا بۆ شیعار و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبیه‌وه جار و بار ناویان دێنن و له‌وه به‌ده‌ر هیچ رێزێک بۆ خه‌بات و خوێن و هه‌وڵی چه‌ندین ساڵه‌یان له به‌رچاو ناگرن و ئیستاش هه‌ر به ئه‌قڵییه‌تی سه‌ره‌تای سؤڕشی ئه‌م قۆناغه‌ی گلهکهمان له خۆیان ده‌ور و به‌ر ده‌ڕوانن! ئێمه پێمان وایه وباوه‌ڕمان هه‌یه که رووناکبیران و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵانی کورده‌واری له مه‌موو بارێکه‌وه پیش که‌وتوون و راده‌ی زانیاری و شعوری سیاسی شۆڕشگێڕیان له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واکانیان دا گه‌شه‌ی کردوه و چاودێری هه‌ر کرده‌وه و وتارێکی لایه‌نه‌کان ده‌که‌ن و باش ده‌زانن کێ چی ده‌کا و چ ده‌ڵێ و به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ که ئه‌وه جێگای خۆشحاڵی ئێمه‌یه و نیشانه‌ی زیندویی و به هێزی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه. باشترین به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌م وتانه‌مان ئه‌م کۆنفرانسه‌یه که رووناکبیران و مامۆستایان و ئاکادیمی کارانی بێ لایه‌نی به‌رێزو خه‌مخۆری نه‌ته‌وه و نیشتمان پیکیان هێناوه ،که سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو هێز و لایه‌نانه و بانگه‌واز و شیعار دانیان بۆ یه‌کیه‌تی وهاوکاری نه‌یان توانیوه جیا له چه‌ندین سه‌ردانی بچووک بچووک له شێوه‌ی ده‌عوه‌ت و میوانی کردنی یه‌کتری، کۆڕ‌و کۆنفرانسێکی وا پێک بێنن که بتوانێ باسی گرێ کوێره و کۆسپه‌کانی تێدا بکرێ ورێگای چاره‌سه‌ر کردنیان ره‌چاو بکرێ. به‌لام دڵسۆزانی پێک هێنه‌رانی ئه‌م کۆنفرانسه به هۆی هه‌ستکردن به به‌رپرسیاره‌تی له هه‌مبه‌ر گه‌ل و نیشتمان دا توانیویانه ئه‌م کۆڕه وه‌ک سه‌ره‌تاێک بۆ ئه‌م ئه‌رکه پیرۆز و پێویسته پێک بێنن که ئێمه وه‌ک سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران ده‌ستخۆشیان پێده‌ڵێن و سپاسیان ده‌که‌ین. ئێمه سه‌ره‌رای به پێویست زانینی هاوکاری و هاوئاهه‌نگی و پێوه‌ندیکی پته‌وی ریشردار و به‌رده‌وامی هه‌موو لایه‌ن سیاسه‌ی و کۆڕ و کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیه‌کان له رۆژهه‌لاتی کوردستان، پێمان وایه که جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کورد ده‌بێ پێوه‌ندی پته‌و و هاوکاری راسته‌و خۆی له گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری له ئێران دا هه‌بێ. خه‌باتی گه‌لانی ئێران و خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پێناو خاشه‌بڕکردنی هه‌ر چه‌شنه ماف پێشێلکارێک و ههردهسهلاتێکی دیکتاتۆر که رژیمی ئاخوندی به‌رچاوترین و سه‌ره‌کی ترینیانه خاوه‌نی پێوه‌ندێکی جێ متمانه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی وابێ که له‌ودا ماف ئازادی و ویست و خواسته‌کانی هه‌ر دوولا له‌به‌رچاوبگیرێ و به‌ره‌سمی بناسرێن مادام که هه‌موو بۆ دابین کردنی مافه‌کانی مرۆڤ و سه‌قامگیر بونی ئاشتی و دیموکراسی خه‌بات ده‌که‌ین. به‌لام له‌هه‌مان کاتیش دا پێمان وایه که له‌م پانتایه‌دا هیچ کام له هێز و له‌یه‌نه‌کان بۆیان نییه لایه‌نه‌کانی تر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا به کار بێنێ و خۆی له پلان وبه‌رنامه و کاره‌کانی ناوه‌ندی هاوکاری وکۆده‌نگی و سه‌رئه‌نجام پلادفۆڕمی هاو به‌شدا بکاته ده‌م راست و بڕیارده‌ری موتڵه‌ق. له کۆتاییدا وێرای ئه‌و شتانه‌ی باسمان کردن. بۆ به ئاوات و ئامانج گه‌یشتن له‌م بواره‌دا، ئه‌م خاڵ و پێشنیارانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه روو:
1ـــ پێشنیار ده‌که‌ین که پێک هێنه‌رانی ئه‌م کۆنفرانسه له داهاتوودا وه‌ک ناوه‌ندێکی بێ لایه‌ن و خه‌مخۆر و به جیدی سه‌ردانی سه‌رکردایه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌کان بکا و راسته‌و خۆ و له سه‌ر زه‌روره‌تی ئه‌م کاره، له‌گه‌لێان وت و وێژوراوێژ بکا بۆئه‌وه‌ی که خاڵی دووهه‌م بێته‌دی
2 ـــ دوای سه‌ردانی سه‌رکردایه‌تیه‌کان، له کۆنفرانسێکی به‌ریندا له باشووری کوردستان، له یه‌کیک له بنکه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه، سکرتێر و سه‌رکرده‌ی هه‌موو لایه‌نکان بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی بانگ هێشتن بکه‌ن، چونکه به بێ ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی هیچ هه‌وڵیک له‌م پێناوه‌دا سه‌ر ناگرێ و ئه‌گه‌ر شتێکیش بکرێت نابێتهی جێگای دڵخۆشی و متمانه‌ی کۆمه‌ڵانی تامه‌زرۆی گه‌له‌که‌مان و به ئامانج ناگات. .
3 ـــ دوای ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی بڕیاری کۆبونه‌وه‌ێکی به‌رین بدرێ بۆ پێک هێنانی کومیتهێکی به‌رینی خاوه‌ن ده‌سه‌لات و بڕیارده‌ر له هه‌موو لایه‌نه‌کان و که سایهتیه به‌رچاو و رووناکبیره خه‌مخۆره‌کان و پڕۆژه و یاسا و پڕۆگرامی ئه‌و کومیته هاوکاریه ،یان ئه‌و پلادفۆڕمه هاوبه‌شه به شێوه‌ێکی وا گه‌ڵاڵه و په‌سند بکرێ که نافی هه‌موو لایه‌نه‌کانی تێدا پارێزراو بێ و له داهاتوو دا وه‌ک ناوه‌ندێکی بڕیارده سه‌باره‌ت به هه‌ر رووداو و پێشهات و هه‌ل و مه‌رجێک که پێوه‌ندی به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه هه‌بێ، بڕیار بدا و ههڵش و که‌وت بکات.
4 ــ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کار بوونی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆز و پێویسته‌وه ، پێویسته راگه‌ێنه کوردیه‌کان وه‌ک رادوێ و ته‌له‌فزێون و سایته‌کان، به شه‌فافی و به بێ جیاوازی، بانگاوازی بۆ بکه‌ن و به هه‌موو لاێک ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رینی بکه‌ن و پێداویستیه‌کانی ۆ دابین بکه‌ن.
به هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنمان له خزمه‌ت به خه‌باتی ره‌وات نه‌ته‌وایه‌تیماندا.
سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران 24ی خه‌زه‌ڵوه‌ی 1388 کۆچی خۆری