جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى: له‌بارى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ئێران به‌رز بۆته‌وه‌

شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى: له‌بارى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ئێران به‌رز بۆته‌وه‌

گروپى شه‌فافیه‌ت که‌ له‌ باره‌ى گه‌نده‌ڵى ماڵى و سیاسى له‌ وه‌لاتانى جیهاندا لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ نوێ ترین ر٠اپۆرتى خۆیدا رایگه‌یاند که‌ رژیمى ئێران له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٩ دا له‌ بارى

گه‌نده‌لیه‌وه‌ ٢٧ پله‌ به‌رزبۆته‌وه‌ و له‌ چاو ساڵى رابردوو پله‌ى ١٦٨ى به‌ده‌ست هێناوه‌.
ئه‌و گروپه‌ وه‌لاتانى جیهان له‌ سۆنگه‌ى جۆراوجۆره‌وه‌ له‌ نێوان سفر تا ده‌ ده‌سته‌به‌ندى ده‌که‌ن و هه‌ر وه‌لاتێک ئیمتیازه‌که‌ى له‌ سفر نزیک بێ رێژه‌ى گه‌نده‌ڵى دارایی و سیاسى زیاترى تێدایه‌.
به‌ پێى راپۆرتى ساڵى ٢٠ ٠ ٩ى گروپى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، رژیمى ئێران له‌م ساڵدا ئیمتیازى ٨/١ى به‌ ده‌ست هێناوه‌ و ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئیمتیازى ئه‌و رژیمه‌ له‌ دوو ساڵى رابردوودا ٣/٢ و ٥/٢ بووه‌ و ئه‌وه‌ ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ک ساڵى رابردوودا گه‌نده‌ڵى له‌ ئێراندا زیادى کردوه‌.
ئێران له‌ ساڵى رابردوودا به‌ ده‌ پله‌ دابه‌زین له‌ پله‌ى ١٤١دا بوو و به‌راورده‌کان نیشان ده‌ده‌ن ئه‌و وه‌لاته‌ له‌ جه‌دوه‌لى گروپى شه‌فافیه‌تدا ٢٧ پله‌ دابه‌زیوه‌.
باشترین وه‌لاتانى جیهان له‌ بارى که‌مى گه‌نده‌ڵى بریتین له‌: نیوزله‌ند، دانمارک، سه‌نگاپور، سوئید، فینلاند، سوئیس، هوله‌ند، ئوستورالیا، کانادا و ئیسله‌ند.
له‌ راپۆرتى ئه‌م گروپه‌دا وه‌لاتانى، سوماڵى، ئه‌فغانستان، سودان، عێراق، چاد، ئوزبه‌کستان، تورکمه‌نستان، ئێران، هائیتى، گینه‌ و بروندى وه‌ک گه‌نده‌ڵترین وه‌لاتان ناویان هاتووه‌.
شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ١٨٠  وه‌لاتى جیهان دا ده‌فته‌رى هه‌یه‌ به‌پێى به‌رێوه‌به‌رى وه‌لاتان، هه‌ل و مه‌رجى خزمه‌تگوزارى گشتى به‌ هاووه‌لاتیان، شێوه‌ى دادوه‌رى و مافه‌وانى له‌ وه‌لاتان و هه‌ل و مه‌رجى به‌شى تایبه‌ت، راپۆرته‌کانى خۆى کۆده‌کاته‌وه‌.

15 سال و 3 روز و 12 ساعت و 34 دقیقه پیش از این

شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى: له‌بارى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ئێران به‌رز بۆته‌وه‌

شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى: له‌بارى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ئێران به‌رز بۆته‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن