لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانى له هه‌ل و مه‌رجى خوێندکارانى زیندانى دهربر٠ى
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به شکه‌نجه‌ى ٨ خوێندکارى ههڵسوور٠ى زیندانى له ته‌ورێز نیگه‌رانى دهربر٠ى و داواى کرد به زووترین کات ئازاد بکرێن.
رۆژى سێ شه‌ممه ٢ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ٢٣ى سیپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له ر٠اگهیێندراوێکدا ئیشاره‌ى به هۆى گیرانى مه‌قسود ئهحهدى، مه‌نسوور ئه‌مینیان، داریووش حاته‌مى، ئایدین خواجهاى، ئه‌میر مهردانى، مه‌جید ماکۆیی، سه‌جاد ر٠اد مێهر و فه‌راز زهتاب کردوه و زیادى کردوه که ئه‌و گیراوانه رێگه‌یان پێ نه‌دراوه پارێزه‌ریان هه‌بێ.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانى ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه له به‌ر دهربر٠ینى بیر و ر٠ایان گیرابێتن.
ئه‌و رێکخراوه‌ى مافى مرۆڤ له ر٠اگهیێندراوى خۆیدا هه‌روه‌ها گووتوویه‌تى: ئه‌گه‌ر چی ژماره‌یێک له‌و گیراوانه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ که‌س و کاریان دا هه‌بووه به‌لام به پێى بلاو کراوه‌ى ئه‌نجومه‌نى دیفاع له زیندانیانى سیاسى ئازه‌ربایجان، که له ڤانکۆڤێرى کانادا جێگیره، ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى ئه‌و خوێندکارانه رێگه‌یان پێ نه‌دراوه که‌سه‌کانى خۆیان ببینن.