له زیندانى ئیسفه‌هان سێ که‌س ئێعدام کران
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى که‌یهان، له ئێعدامى سێ که‌س که یه‌کیان ژن بووه، به تاوانى هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ى مه‌وادى موخه‌دیر هه‌واڵى دا.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه
ئه‌و سێ که‌سه که دوو پیاو و ژنێک بوون رۆژى دوو شه‌ممه ٢٥ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له زیندانى ناوه‌ندى ئیسفه‌هان به تاوانى کر٠ین و فرۆشتنى مه‌وادى موخه‌دیر له سێداره دران.
رۆژنامه‌ى که‌یهان ناونیشانى ته‌واوى ئێعدام کراوه‌کانى بلاونهکردۆتهوه به‌لام له زمانى به‌رپرسى پێوه‌ندیه گشتیه‌کانى دادگوسته‌رى ئیسفه‌هان نووسیویه که ئێعدام کراوه‌کان به ناوه‌کانى وه‌حید و ره‌سوڵ و ژنه‌که‌ش به ناوى بیگم له‌لایه‌ن دادگاى ئینقلابى ئیسفه‌هانه‌وه به ئێعدام مه‌حکوم کراون که به تهییدى دیوانى به‌رزى وه‌لات، رۆژى دووشه‌ممه له گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى ئیسفه‌هان له سێداره دران.